Accessibility links

پـێشمەرگە هێرشێكى داعشى لە باشورى كەركوک تێكشكاند


هێزى پێشمەرگە هێرشێكى چەكدارەكانى داعشى لە باشورى كەركوک تێكشكاند و ئەمڕۆش پێشمەرگە بەهاوكارى تیمەكانى هەڵگرتنەوەى مین هەڵمەتێكى بۆ پاككردنەوەى گوندەكانى باشورى كەركوك لە بۆمبى چێنراو ئەنجامدا.

ئاسۆ محەمەد بەرپرسى تیمەكانى هەڵگرتنەوەى مین لە باشورى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"تا ئێستا نزیكەى 10 تۆن بۆمبى چێنراوى داعشمان لەباشورى كەركوك پوچەڵكردووەتەوە."

زۆربەى ئەو ناوچانەى لەماوەى دوو ساڵى رابردوودا لەژێر كۆنترۆڵى داعش دا بوون لەلایەن ئەو رێكخراوەوە ژمارەیەكى زۆر بۆمبیان تێدا چێنراوە، بۆیە بە وتەى بەرپرسانى پێشمەرگە پاككردنەوەى ئەو ناوچانە كاتى دەوێت.

عەمید عەبدوڵا محەمەد فەرماندەى پێشمەرگە لە رۆژئاواى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ژمارەیەک عەرەبى ناوچەكە كەوتوونەتە نێو بۆمبە چێنراوەكانى داعش و چەند كەسێكیان لێ‌ كوژراوە ."

هاوكات لیوا محەمەد قادر فەرماندەى پێشمەرگە لە باشورى كەركوك ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"شەوى رابردوو داعش هێرشى كردووەتە سەر رەبیەكانى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك و لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێنراوە."

ئەو ناوچە كێشەلەسەرانەى كە لەماوەى دوو ساڵى رابردوو لەبن دەستى داعش دا بوون جگە لە چاندنى هەزاران بۆمبى چێنراو تێیاندا، هاوكات بەهۆى شەڕەوە وێرانە بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:51 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG