Accessibility links

حكومەتى هەرێم ناڕازیە عێراق پۆلیسى جەلەولا دروست بكاتەوە


لە كاتێكدا ناحیەى جەلەولا لە ژێر كۆنترۆڵى هێزى پێشمەرگەدایە ، حكومەتى عێراق بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى جەلەولا دروست دەكاتەوە و لە ئێستادا بارەگاى ئەو بەڕێوەبەرایەتیـیە لە ناحیەى سەعدیەیە و هێزى پێشمەرگەش ڕێگەیان پێنادات بچنە نێو جەلەولاوە.

ئەنوەر حسێن بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولا بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"دروستكردنەوەى پۆلیسى جەلەولا لەلایەن حكومەتى عێراقەوە بێ‌ ئاگادارى و هەماهەنگیكردن بووە لەگەڵ كورد."

دروستكردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى جەلەولا ، لە كاتێكدایە هەرێمى كوردستان ئەو بەڕێوەبەرایەتیە تۆمەتبار دەكات بە دەست هەبوون لە كێشە ئەمنیەكانى ئەو ناحیەیەدا لە ڕابردوودا ، بەو پێیەى زۆربەى پلەدارەكانى كۆنە بەعسین.

هێمن مەنسور جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى، ڕەتیدەكاتەوە ڕێگە بە گەڕانەوەى پۆلیسى جەلەولا بۆ نێو ئەو ناحیەیە بدرێت هەتا ئەو كاتەى حكومەتى عێراق ڕێگە بە ڕۆیشتنى هێزى پێشمەرگە بۆ ناو ناحیەى سەعدیە دەدات.

دروستكردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى جەلەولا لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە بەبێ‌ ئاگادارى هەرێم، لە كاتێكدایە مانگى رابردوو هێزى پێشمەرگە چەكدارەكانى حەشدى شەعبى یان لەو ناحیەیە دەركرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:48 0:00

XS
SM
MD
LG