حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپـۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ڕەتکردەوە کە تیایدا هێزەکانی ئاسایشی هەرێم تاوانباردەکات بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بۆ گومانبارانی داعش.
دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە ڕایگەیاندنێکدا ڕاپـۆرتەکەی دوێنێ پـێنجشەممەی ڕێکخراوی Human Rights Watch ی ڕەتکردەوە و گوتی ئەوانەی بە گومانی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیردەکرێن وەکو هەموو دەسـتگیرکراوێکی دیکە بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەپـێی پـرەنسیپی تۆمەتبار بێتاوانە هەتا ئەو کاتەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ‌دەبێتەوە مامەڵیان لەگەڵدا دەکرێت.
پاشان بەسەرهاتی کۆمەڵێک ڕووداوی ڕوونکردەوە کە ڕێکخراوی HRW هێزەکانی هەرێمی کوردستانی پـێ تاوانبارکردووە. هەروەها ئامارێکی لە بارەی دەستگیرکراوانی پەیوەست بە داعشی بڵاوکردەوە کە چەندیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و ئازادکراون یان بەپـێی یاسا زیندانی‌کراون.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپـۆرتەکەیدا دەڵێت" به‌ڵگه‌ی نوێ پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له نێوان 28 ی مانگی هەشت و 3 ی مانگی نۆی ٢٠١٧ هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی ڕۆژئاوای دیجله هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵی چه‌ند ده‌ستگیركراوێك كه گوایه چه‌كداری داعش بوون، ئه‌وه‌ش به تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت."
پاشان له‌ما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گوتویەتی '' به‌ڵگه‌كان پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ستاون به گوله‌بارانكردنی ده‌ستگیركراوانی گومانلێكراوانی داعش شه‌و له‌دوای شه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كه ڕه‌نگه ژماره‌ی گوله‌باران كراوه ده‌ستگیركراوه‌كان زۆربێت و بگاته سه‌دان پیاو. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌جێ و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵ بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی بكه‌ن.''
ڕێکخراوەکە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە دوو وێنەی سەتەلایەت کە دەڵێت ئەمە شوێنی گۆڕە بە کۆمەڵکانە لە نزیک گوندی باردیە.