Accessibility links

جموجۆڵى داعش لە ڕۆژانى جەژن لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا


هێزەکانى پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەکان لە ڕۆژانى جەژن دا خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش ، تا ئێستاش داعش لەزۆربەى ناوچەکان جم و جۆڵى هەیە و پێشمەرگەش چاودێریان دەکات.

محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"شەوى جەژن داعش ناو ناحیەى قەرەتەپەى هاوەنباران کردووە."

وتیشى"بەو هۆیەوە کچێک گیانى لەدەستداوە و دوو کەسى تریش برینداربوون."

لەناوچەى ئیسڵاحى باشورى جەلەولا ، مەفرەزەیەک چەکدارى داعش شەوى جەژن تەقەیان لە عەقیدێکى پۆلیسى عێراقى کرد و بەسەختى برینداریان کرد، هەروەها لەرۆژى جەژنیش هێرشێکى داعش لە رۆژئاواى کەرکوک لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بۆ شکست هێنان بە هەر پیلانێکى داعش ، لەرۆژانى جەژن دا هێزە ئەمنیەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە لەسەرجەم ناوچەکانى کەرکوک بۆ پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتیان."

وەزارەتى پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربونەوەى هێرشەکانى داعش لەرۆژانى جەژن دا ، هێزێکى زۆرى رەوانەى ناوچەى زەرگەى نزیک خورماتو کردووە، کە داعش زۆرجار لەو ناوچەیەوە هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:54 0:00

XS
SM
MD
LG