Accessibility links

شوان شەمێرانی: پێشمەرگە تاکتیکی بەهێز و پلانی تۆکمەتری هەیە دژی داعش


دوابەدوای شکستەکانی داعش لەزوروبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هێڵەکانی نزیک لە پێشمەرگەو ناوچە کوردنشینەکان، بەڵام دوابەدوای شکستەکانی داعش لە ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری، رەنگە پلان و بەرنامەڕێژی داعش بە ناچاری لە گۆڕانکاریدا بێت.

ئایا شاری کەرکوک و ناوچەکانی نزیک لەهێڵی بەریەکەوتن لەگەڵ داعشدا چەند مەترسیدارە؟ ئایا هێزی پێشمەرگە چ ئامادەکارییەکی ئەوتۆی سازکردووە بۆ رووبەڕووبەنەوەی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی یان هەر پلانێکی چاوەڕواننەکراوی چەکدارەکانی داعش؟

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ فەرماندەی لیوای دوو لە رۆژئاوای کەرکوک شوان شەمێرانی سازکردووە...

شوان شەمێرانی دەڵێت "هەتا داعش بمێنێت لەکوردستان و لەناوچەکە، مەترسی هەر دەمێنێت لەسەر کوردستان و سنورەکانی کوردستان".

هەروەها دەڵێت "داعش وەکو هێزێکی رێکخراو و دامەزراو بوونی نەماوە". و "ئێمە ناتوانین شەڕ بۆ شوێنێک بکەین کە دواتر دەستکەوتی نەبێت بۆ کوردستان".

سەبارەت بە شاری کەرکویش شوان شەمێرانی دەڵێت "هەتا یەک داعش مابێت مەترسی هەر دەمێنێت بۆ سەر شاری کەرکوک".

هاوکات دەڵێت "باری ئابوری داعش بەرەو خراپی دەڕوات و خەڵکێکی زۆریان لێتەکیوەتەوە".

سەبارەت بە پێشمەرگەش دەڵێت "پێشمەرگە تاکتیکی بەهێز و پلانی تۆکمەتری هەیە دژی داعش".

XS
SM
MD
LG