ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستگیركردنى باندێكى سه‌ربه رێكخراوى داعشى راگه‌یاند ، كه به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه بانده‌كه له 3 كه‌س پێكهاتوون و ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌ى مانگى رابردووى سه‌ر پێشمه‌رگه دا له‌رۆژئاواى كه‌ركوك هه‌بووه.
نه‌قیب عه‌لى محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى دبس له رۆژئاواى كه‌ركوك ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند" 3 ده‌ستگیركراوه‌كه نیشته‌جێى گونده‌كانى رۆژئاواى كه‌ركوكن و ، ئیشیان ئاماده‌كردنى چه‌كدارى خۆكوژ بووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه."
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ، 3 ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ى داعش دووانیان برا بوون.
به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى دبس ، روونیشیكرده‌وه عه‌ره‌به گوندنیشینه‌كانى رۆژئاواى كه‌ركوك كه‌س و كاره‌كانیان له‌ناو داعشدان له‌حه‌ویجه ، وتى"ئه‌و 3 ئه‌ندامه‌ى داعش له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌ستگیركراون."
پێشتر به‌رپرسانى پێشمه‌رگه له رۆژئاواى كه‌ركوك ، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو چه‌ند چه‌كدارێك له‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه هێرشیانكردبووه سه‌ر پێشمه‌رگه و برینداربوون ، له‌لایه‌ن گوندنیشینه عه‌ره‌به‌كانه‌وه رزگاركرابوون.