Accessibility links

فەرماندەیەکى پێشمەرگە: داعش لە قۆڵى حەویجەوە پلانى بۆ هێرش داڕشتووە


فەرماندەکانى پێشمەرگە، دەڵێن داعش هێزێکى زۆرى لە ناوچەکانى نێوان کەرکوک و قەزاى حەویجەى رۆژئاواى ئەو شارە کۆکردووەتەوە .

عەقید تاریق ئەحمەد جێگرى لیواى 9 ى هێزى پێشمەرگە لە باشورى کەرکوک ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش جم و جۆڵێکى زۆرى لە سنوورى حەویجە و حەوزەى حەمرین هەیە."

ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە، ڕوونیشیکردەوە بەهۆى نەبوونى ڕێکەوتنى سیاسى بۆ کۆنترۆڵکردنەوەى حەویجە، ئەو قەزایە و دەوروبەرى بووەتە جێگەیەکى گونجاو بۆ داعش و تێیدا کۆبوونەتەوە.

بەپێى راپۆرتێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق ، ژمارەى چەکدارەکانى داعش لە حەویجە گەیشتووەتە نزیکەى 2000 چەکدار و ئەو رێکخراوە پلانى هێرشى بۆ سەر پێشمەرگە هەیە.

عەقید باپیر محەمەد فەرماندەى پێشمەرگە لە ڕۆژئاواى کەرکوک ، پێیوایە سەرچاوەى جم و جۆڵى داعش لەدەوروبەرى کەرکوک ئەوەیە کەدەیانەوێت هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە، وتى"پێشمەرگە لە حاڵەتى ئامادەباشیدایە."

هەرچەندە هێزە عێراقیەکان گەمارۆى شارى موسڵیان داوە، بەڵام بەوتەى شارەزایانى بوارى ئەمنى لەنێوان موسڵ و کەرکوک دا بۆشایى ئەمنى هەیە و داعش تواناى ئاڵوگۆڕپێکردنى هێزى هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:33 0:00

XS
SM
MD
LG