Accessibility links

لە هەولێر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە


لە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و رەوشی ناوچەکە ژان ئێف لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

سەبارەت بە مەبەستی سەرەدانەکەی ژان ئێف لۆدریان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوانە، ئازاد جۆڵا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی" گرژی و ئاڵۆزیەک هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا، فەرەنسا دەیەوێ ئەزمونی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و پێداگیریش دەکات لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە مەسەلەی جێبەجێکردنی دەستور ئەو مافانەی بۆ کورد لە دەستوردا چەسپێنراون فەرەنسا هەمیشە پێداگیری لەسەر دەکات، مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبووە و لەڕووی ئابوریشەوە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبووە و فەرەنسا هەوڵی ئەوەش دەدات نێوانی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان رێکبکاتەوە و لە چوارچێوەی حزبی نا بەڵکو لە چوارچێوەی دامەزراوەی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەشی لەگەڵ کاک مەسرور و کاک قوباد لەو چوارچێوەیەدایە کە دەیەوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێز و یەکگرتوو و یەک دەنگ بکات لەگەڵ بەغدا رێکبکەون هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ ئەوەیە و ئەمەش کۆتایی بە زۆر کێشە لە ناوچەکەدا دەهێنێت."

بە پێی سەرچاوەکان ئەمە هەشتەمین جارە ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات چوار جار وەکو وەزیری بەرگری سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە

ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی" سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەنرخێنین چونکە ئێستا هەرێمی کوردستان وعێراق پێویستی بە سەروەری هەیە و پشتگیری فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان وەک دۆستێکی کۆن و ئێستای گەلی کورد بە گرنگ دەنرخێنین و ئەو پەیوەندیانە بۆ سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و بۆ پشتگیری سیکتەری ئەمنی و ئابوری شتێکی گرنگە پێویستە لایەنی کوردی و دەسەڵاتی کوردی ئەو پەیوەندیە بە شێوەیەکی باش بۆ دۆزی گەلی کورد و بەدەستخستنی مافەکانی گەلی کوردستان بەکاربهێنێت و هەروەها بە شێوەیەکی باش لەگەڵ هەموو وڵاتە زلهێزەکانی دیکەی ناوچەکە گەشەی پێ بدات ."

پرێس کۆنفرانسی ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

لەو پرێس کۆنفرانسەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی" فەرەنسا وەک ئەندامێکی گرنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراق پشتگیری و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە شەڕی دژی داعش، عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پشتگیری فەرەنسا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە و فەرەنسا هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران کردووە بە تایبەتی ئاوارە کریستیانەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان یان بە حەوانەیان لە فەرەنسا و هەروەها گرنگیەکی زۆر بە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراق دەدات."

لە پرێس کۆنفرانسەکەدا ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند " دوا جار کە سەردانی کوردستانی کردبوو لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەڵێنی ئەوەیدابوو کە چەندین ملیۆن یۆرۆ کۆبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە کەمپی بەردەڕەش نزیکەی چەندین پڕۆژەی گرنگیان ئەنجامدا لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و ئاو و لە ڕۆژانی داهاتووشدا فەرەنسا یارمەتی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی هەڵەبجە و لە داهاتوودا بەهاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا پڕۆژەیەکی گرنگی بواری ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدات هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی لەگەڵ زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی کورد."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00


XS
SM
MD
LG