Accessibility links

لەتیف نێروەیی: لە پاش ڕیفراندۆمەوە 1900 تۆمەتباری تێرۆرست لە هەولێرەوە ڕادەستی بەغدا کراون


یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕەخنە بوویەوە پاش ئەوەی هێزە ئاسایشیـیەکانی لە سڵێمانی 176 تۆمەتباری تێرۆرستیان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کرد. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بێ ئاگایی خۆی لەم بارەیەوە ڕاگەیاند.

لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی ڕادەستکردنی ئەو تۆمەتبارانە بە حکومەتی ناوەندی شتێکی یاسایی و ئاسایـیە.

دەڵێت یاسایـیە، چونکە بەپـێی یاسای عێراق هەر تۆمەتبارێک دەبێت لە سنووری ئەو ناوچەیەی تاوانەکەی لێکراوە دادگایی بکرێت. پاشان ئاسایـیە، چونکە ئەمە یەکەم جار نیـیە تاوانبار یان تۆمەتبار لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕیان پـێبکرێت. دەڵێت سەرەتا لە هەولێرەوە دەستپـێشخەری کراوە، لە پاش ڕیفراندۆمەوە هەتا ئێستا 1900 کەس کە تۆمەتبارن لەسەر کەیسی تێرۆرستی و پەیوەندی بە داعشەوە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کراون.

نێرەوەیی دەشڵێت بۆچی لەلایەن هەولێرەوە تۆمەتباران ڕادەستبکرێن، ئەوا بە ناوی حکومەتە، بەڵام لە سلێمانی لەلایەن دەزگا ئاسایشیـیەکانەوە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێن، دەڵێن ئەمە یەکێتی کردی.

درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:07 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG