دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزە سەربازییەکانی عێراق بێ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ چه‌شنه به‌رگرییه‌ک دەستیان گرتەووە بەسەر هه‌موو ئه‌و شار و گۆندانه‌ی وه‌ک ناوچه‌ی دابڕاو ده‌ناسرێت له‌وانه شارەکانی کەرکوک، داقوق، شه‌نگار و خۆرماتوو ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که هێزی کوردی بۆ به‌رگری لە کوردستان نه‌کرد؟
لە پەیامێکدا بۆ عێراقیەکان، عەبادی دەڵێت ئەوەی عیراق کردوویەتی جێبەجێکردنی ئەرکی دەستورییە و بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی فێدراڵی و سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی سامانی نیشتمانی لە شارەکەدا و دەشڵێت حکومەتی عێراق ژیانێکی ئاشتیانە دەخوازێت لە کەرکوکدا. ئایا پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی کورد له‌و ناوچانه به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌وان قه‌بووڵیان کردوه ئاماده بۆنیان له‌و ناوچانه که به به‌خشینی خوێنی چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه ڕزگار کرا نایاسایی بوه؟
کۆلۆنێل ڕایان دیلۆن دەمڕاستی هێزەکانی هاوپەیمانان بە دەنگی ئەمریکای گوتووە هاوپەیمانان لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی ناو کەرکوک دەکەن و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن خۆیان بە دوور بگرن لە هەموو هەنگاوێک کە دەبێتە مایەی ناسەقامگیری وەرچەرخانی سەرنجەکان لەسەر شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی. ئه‌م هه‌ڵوێسته یانی ئه‌مه‌ریکا ڕازیه به‌م داگیرکردنه تا کاتێک به شه‌ڕ نه‌کرێت؟
لە هەمانکاتدا ده‌کوترێت بە پێی رێکەوتنی ستراتیژی ئەمنی حکومەتی عێراق و ئەمریکا ئەو ناوچانەی کە جێناکۆکین ده‌بێت بە هاوبەشی هەرێم و حکومەتی عێراقی بەڕێوەببرێت، حکومەتی عێراقی داوای ئەوەی کردووە، "عێراق دەیەوێت بچێتەوە ئەو شوێنانەی کە لەسەر وەختی هاتنی داعش کەوتووەتە دەستی هێزی پێشمەرگە"، کە واتە ئەمە یانی ئەوە کورد جگه له چۆڵکردنی ئه‌م ناوچانانه چاره‌یێکی نه‌بوه؟
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م مژاره له به‌رنامه‌یێکی تایبه‌تی ڕوانگه میوانداری به‌ڕێزان حه‌سه‌ن جۆمعه، ڕۆژنامەوان له که‌رکوک، ناسر باباخانی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له ده‌ڤه‌ری واشنتۆن، شۆکریه کوردستانی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له کالیفۆرنیا و جه‌هانگیر عه‌بدوڵلاهی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئاڵمان ده‌که‌ین.