Accessibility links

کاوە محەمەد: پـێویستە لە بەغدا هاودەنگی هەبێت


سەرباری گرفتە ئابوری و سیاسی و حوکمڕانییەکانی عێراق، بەڵام فشار و ناڕەزاییە شارستانی و تایفی و ئاینزاییەکان پێکڕا بە پێی ڕاوبۆچوونی شارەزایان بونەتە هۆی بەرپاکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانتر بۆ بیرکردنەوە و پراکتیزەکردنی ریفۆرم و چاکسازیی ریشەیی لەو سیستمەی کە چەندین دەلاقەی گەندەڵی و نابەرپسیارێتی و لێکترازانی گەورەی دروستکردووە. بەڵام ئایا کورد کەوتۆتە کوێی ئەم کێشمەکێش و ململانێ گەورانەوە؟ ئایا ناوماڵی کوردیی ئامادەی ئەو پێشهات و ئایندەیەیە کە دیار نییە بە چ ئاڕاستەیەکی چاکسازیی و گۆڕانکارییدا تێدەپەڕێت؟

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری عێراق بەڕێز کاوە محەمەد سازداوە...

کاوە محەمەد دەڵێت "لە ڕاستیدا ئەو دۆخە سیاسییە نا تەندروستەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەو کێشانەی کە لەماوەی رابردوودا رویانداوە بە تایبەتی مەسەلەی پەکخستنی پەرلەمان و ئینقلابکردن بەسەر حکومەت و گوێنەدان بە یاسا و دامەزراوەکان، ئەمانە کاریگەی خۆیان داناوە و بەدڵنیاییەوە ئەمانە بێ کاریگەر نابن لەسەر تەواوی دۆخی عێراق و یەکڕیزی کورد".

هەروەها لەبارەی هاودەنگی کوردەوە دەڵێت "پێویستە ئەو هاودەنگییە هەبێت لەبەغدا، لەچەند ڕۆژی رابردوودا فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوینەتەوە و باسمان لەکۆمەڵێک خاڵی گرنگ کردووە، کە پێویستە هەمومان لەسەری هاودەنگ و کۆدەنگ بین لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەدا".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکە......

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:05 0:00

XS
SM
MD
LG