Accessibility links

ئاڵا تاڵەبانی: ئەوەی ئاگادارم هیچ ڕێکەوتنێک لە نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی ناوەندی نەکراوە


هەفتەی ڕابردوو شاندێـکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد و لەوێ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر و ژمارەیەک کاربەدەسـتی دیکەی حکومەتی ناوەندی کۆبوونەوە.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردسـتان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بارەی سەردانەکە دەڵێت چاوپـێکەوتنی شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق هەنگاوێـکی ئەرێنی بوو، بەو پـێـیەی لە مێژەوە شاندی هەرێم بۆ بەغدا نەهاتووە.

پاشان دەڵێت ئەوەی ئاگاداربین هیچ ڕێکەوتنێـک نەکراوە و نەچوونەتە نێو وردەکاری هەموو بابەتەکان و تەنها باسیان لەوە کردبوو کە لەم کاتەدا هەردوولا پـێویستیان بە یەکتر هەیە و پـێویستە هەماهەنگی لە نێوانیاندا هەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:47 0:00

XS
SM
MD
LG