Accessibility links

کاوە محەمەد: وەفدە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی بۆ بەغداد یەکڕێزی کوردی تێکدا


کاوە محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕەخنە دەگرێت لە وەفدە هاوبەشەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەو وەفدە هاوبەشە یەکڕیزی کوردییان لە بەغداد تێکداوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوێنێ چوارشەممە وەفدێکی هاوبەشیان ناردە بەغداد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرژییانەی لە ماوەی ڕابردوو لە نێوان هەرێم و بەغداد دروست بوون بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک. پاشان پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی حکومەت لە شاری کەرکوک دابگیرێت.

کاوە محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت "بەداخەوە ئەو وەفدە هاوبەشەی ئەو دوو حیزبە یەکڕیزی کوردی لە بەغداد تێکدا چونکە فراکسیۆنە کوردییەکان لە کاتی بڕیاری پەرلەمانی عیراق یەک دەنگ و یەکڕیز بوون و پێکەوە هۆڵی کۆبونەوەیان بەجێ هێشت.

بەوتەی سەرۆکی فراکسییۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق وەفدە هاوبەشەکە باسی پرسی ڕیفراندۆمیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کردووە و وتیشی جۆرێک لە پاشەکشە لەسەر مەسەلەی ئاڵا هەڵکردن لە شاری کەرکوک لای شاندە کوردیەکە بۆ بەرپرسانی عێراقی هەبووە، بەپێی زانیارییەکانمان کە لە لایەنی عیراقی لە بەغداد بیستومانە.

کاوە محەمەد وتیشی "بابەتی هەڵکردنی ئاڵا و ڕیفراندۆم دوو بابەتی نەتەوەیـین و پێویسە وەفدی پەرلەمانی و حکومی هەموو لایەنەکان بێنە بەغداد نەک بەتەنها دوو لایەن چونکە ئێمە وەک خۆمان لە هەموو لایەنێک زیاتر جەخت لەسەر دەوڵەتی سەربەخۆ و بابەتە نەتەوایـەتیەکان دەکەینەوە و ناکرێت بە عەقڵیەتی بەرەی کوردستانی لەسەر ئەم پرسانە کار بکرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:48 0:00

XS
SM
MD
LG