ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی کوردستان پرسیارێکی زۆری درووست کردوه. یه‌ک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌مه‌یه که داواکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی له هه‌رێمی کوردستان کە ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و به بیانوی په‌یڕەوکردن و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوری عێراقی هه‌ر ڕۆژ به‌شێکی‌تر له ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سنوردار ده‌کرێت تا کوێ دڕوات؟ ئه‌مەش له کاتێکدایه که باسی جێبه‌جێ کردنی ماده 140 ناکرێت.
ڕووداوه‌کانی دوو حه‌وتووی ڕابردووی کوردستان نیگەرانی و دڵ شکانێکی زۆری له نێو گه‌لی کورد درووست کردوه به‌ڵام جگه له بواری عاتێفی و هه‌ست به شکاندنی که‌رامه‌تی کورد، گرینگ‌ترین کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوانه له سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و کورد له ئێران‌دا چیه؟
ئایا ئه‌م ڕووداوانه و ده‌ره‌نجامه‌کانی له کۆتایی خۆیدا ده‌توانێت ببێته هۆی تۆندتر بوونی گۆشاره‌کان له سه‌ر چالاکی و ئاماده بوونی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان؟ کۆماری ئێسلامی ده‌ستی بۆ گۆشارخستنه سه‌ر ئه‌م حێزبانه ئاواڵا‌تر بوه و ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ داواکاری زیاتر ده‌بێت و بیانووی زیاتر ده‌گرێت به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم.
له هه‌ل و مه‌رجێکی ئاوادا چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م دوو لایەنە داوا بکه‌ن له هه‌رێمی کوردستان بنکه و باره‌گای ئه‌م حێزبانه له‌و هه‌رێمه دابخرێت و چه‌کیان لێ داماڵن؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئه‌مین سۆرخابی، چالاک و لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئه‌ڵمان و سه‌باح نه‌سری لێکۆڵه‌ری سیاسی له فه‌رانسه تاوتۆ کردوه.