Accessibility links

هۆکاری سووتانی دارستانەکان لە شارە کوردییەکانی ئێراندا


سووتانی دارستانەکان لەم دواییانەدا بووەتە کێشەیەکی گەورەی ژینگەیی لە ئێران بە گشتی و بە تایبەت لە کوردستانی ئێران.

دارستانەکان نەتەنیا لە ڕێگای سووتانەوە ڕووبەڕووی لە ناوچوونن، بەڵکو بەپێی ڕاپۆرتی چالاکوانان و ڕێکخراوی مەدەنی <چیا> بە هۆکاری دیکە وەکو بڕینی دارەکان و شێوازی جیاوازی بەکارهێنانی ئەم زەوی و دارستانانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو لەناوچوون دەڕوەن.

هۆکاری ئاگرکەتنەو و سووتانی ئەم دارستانانە دەگەڕیتەوە بۆ چی؟

ئایا حکوومەت هیچ هاوکاری و پشتیوانییەک دەکات بۆ پێشگرتن لەم سووتانە، یان بۆ کوژاندنەوەیان؟

ڕێکخراوە مەدەنی و ژینگەیەکان چۆن دەتوانن یارمەتیدەر بن لەم دۆخانەدا و چیان پێدەکرێت.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و زانیاری زیاتر بەفراو نووری لەگەڵ ئیرەج قادری چالاکی مەدەنی و هەروەها یەکێک لە بەرپرسەکانی ڕێکخراوی چیا وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:42 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG