Accessibility links

بەهۆی تۆپـبارانی ئێران لە دەڤەری باڵەکایەتی وسیدەکان 2 پێشمەرگەی دیموکراتی ئێران گیان لەدەست دەدەن و هاوڵاتیەکیش بریندار دەبێت


بەهۆی تۆپـبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیان لەدەست دەدەن و هاووڵاتیەکیش کە خەڵکی گوندەکانی سنۆری حاجی ئومەران بریندار دەبێت و زیانێکی زوری مادی بەر بە ناوچەکە دەکەوێت.

فەرزنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئومەران بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت زەرەر و زیانێکی زۆری مادی هەبووە بەهۆی ئەو توپبارانەی ئێرانەوە و هەروەها زیانی گیانیشی هەبووە ، دەشڵێت ئەوان سەر ڕووی خویان ئاگادارکردووتەوە لە زیانەکانی ئەو توپبارانە و هێزەکانی پاسەوانی سنوریش حکومەتی عێراق ئاگادار دەکەن و توپبارانەکە ناوچەیەکی زوری سوتاندووە ، دوو شوێن و گوندی کردووتە ئامانج کوێستانن سەر سنۆرن پێی دەڵێن کوێستانەکانی گوندی ئاڵانە و کوێستانەکانی گوندی زینموە.

لە لایەکی تر کاوە بەهرامی فەرماندە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بارەی گیان لە دەستدانی دوو پێشمەرگەی حیزبەکەیان بە دەنگی ئەمەریکا دەلێت پێشمەرگەکانی ئەوان لەو شاخ و سنۆرانە هەن و کۆماری ئیسلامیش توپبارانی دەستی پێکرد بەم هۆیەوە دوو پێشمەرگەی ئەوان شەهید دەکەون و پێشمەرگەیەکی تریش بریندار دەبێت یەکەمجاریش نیە کۆماری ئیسلامی بە چڕی توپبارانی ئەو ناوچەیە دەکات و خەلکێکی زور زیانی پێگەیشتووە ، هەروەها دەشڵێت پێشمەرگەکانی ئەوان لە سنوری ڕۆژهەڵات و باشوور تێکەلاون و ئەوان لە سێ ساڵی رابردوودا لەو سنورانە دەژین و ماونەتەوە .

شایەنی باسە تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە جێژنیکانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەخاک سپێردران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG