جێمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ گه‌شتێکی چه‌ند ڕۆژه گه‌شته ناوچه‌که و دوای سه‌ردانی ئۆردۆن، چوه به‌غداد و دواتر گه‌شته هه‌رێمی کوردستان و له هه‌وڵێریشه‌وه چوه ئه‌نکارا.
ده‌کۆترێت له سه‌ردانی ماتیس بو هه‌رێمی کوردستانی باسی گرینگی پێوه‌ندییه‌کانی دو لایه‌نه‌که له شه‌ڕی دژه داعش کراوه و هه‌روه‌ها ده‌کۆترێت ڕه‌نگه ماتیس داوای له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردبێت که به‌ڕیوه چوونی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌دوا بخات.
ئایا داواکاری جێمز ماتیس، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی داوای وای له به‌رپرسانی هه‌رێم کردبێت، ده‌توانێت ببێته هۆی وه‌دواخستنی پرسی ڕێفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان؟ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، ئێران و تۆرکیا پرسی ڕێفراندۆم به‌ڕیوه ببن؟
مەولود چاوش‌ئۆغڵوش پێشتر لە چاوپـێکەوتنێـکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی TRT خەبەری وڵاتەکەی گوتی بڕیاری هەرێم بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێکی زۆر هەڵەیە و لە ناو هەرێمەکە خۆی لایەنەکان لەسەری ناکۆکن. گوتیشی زانیاریان هەیە خەڵکی هەرێمەکەش گرنگی بە پـرسەکە نادەن. ئاماژەی بۆ خراپی باری ئابوری هەرێم کرد و گوتی ئەوە کێشەی ڕاستەقینەی خەڵکەکەیە.
دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن بڕیاری ئەم ڕیفراندۆمەیان داوە، چونکە بێ هیوابوون لەوەی حکومەتی ناوەندی عێراق داخوازیـیەکانی کورد بەدی بهێنێت.
ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەرێم و بەغدادا، لە نێوان تێڕوانین و پێشنیارەکانی ئەمریکا و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکەدا تێکڕا بۆتە بابەتێکی رژدو بۆتە جێی گفتوگۆ لەناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمدا.
ریفراندۆم دەکرێت یان نا؟ ئایا کاریگەری قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیوەندی لەگەڵ بەغدادا کاریگەریی دەبێت لەسەر ریفراندۆم؟ ئێران و تۆرکیا چۆن به‌رانبه‌ر به کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌لس وکه‌وت ده‌که‌ن؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جه‌مال نه‌جاری، ڕۆژنامه‌وان له فه‌رانسه و عه‌مار گۆلی ڕۆژنامه‌وان له ئه‌ڵمان تاوتۆ کردوه.