Accessibility links

کاوە عەبدولقادر: ئەوانەی کە پەلاماری ئۆفیسی NRT یان دا لە هەولێر چەکداربوون


کۆمەڵێک کەس هێرشدەکەنەسەر نوسینگەکانی NRT لە هەولێر و لە دهۆک سەرئەنجام سەرجەم کەلوپەلە بە کەڵکەکانیان تاڵاندەکەن و ئەوەشی بۆیان نابرێت تێکیدەشکێنن. پاش ئەوەی خۆپیشاندەران هێرشدەکەنە سەر پەرلەمان تێکڕا پەلاماری پەیامنێرانی NRT , KNNو پەیام و چەند دەزگایەکی راگەیاندن دەدەن، دوابەدوای ئەو هێرشە هەندێک لە خۆپیشاندەران ئاڕاستەکەیان دەگۆڕن دەڕۆن بەرەو هێرشکردنەسەر نوسینگەی NRT لە هەولێر...سەرباری ئەوەی کە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوەکردەوە ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمەڵێك تیڵاوەشێن و چەقۆ بەدەست بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەكانەوە حەرەمی پەرلەمانی كوردستانیان شكاند و پەلاماری بەشێك لە پەیامنێری كەناڵەكانی داو لە پەخشی راستەوخۆدا هێرشییان كردە سەر تیمی كەناڵی ئێن ئاڕ تی". هاوکات رێکخراوی بەرگری لە رۆژنامەوانان لە ئەمریکا و جیهان ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرش و پالاماردانانە، بەڵام هێشتا هێرشبەران و تاڵانچییەکان لەلایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانەوە نەدۆزراونەتەوە...

ئاسۆ جەبار بۆ زیاتر بەدواداچوون بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر کارمەندانی NRTو نوسینگەکەیان لە هەولێر؛ وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی NRT لەهەولێر کاوە عەبدولقادردا سازکردووە..

کاوە عەبدولقادر دەڵێت "ئەو هێرشەی کرایە سەر ئەو کەناڵانەی NRT, KNN و پەیام و کۆمەڵێک دەزگای تر لە پەرلەمان سەرجەم کەلوپەلەکان و کامێرەکانمان تێکشکێنران، بێجگە لەو کەناڵانەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان زیانیان بەرنەکەوت."

دەشڵێت "کۆمەڵێک خەڵک بوون بە پلان هاتبوون، خەڵکی ئامادەکراوبوون، بۆنمونە داری ئەمنی تایبەت و پۆلیسیان پێبوو، چەقۆیان پێبوو، کۆمەڵێک کەلوپەلی هێرشکردنیان پێبوو."

هاوکات "ئێمە بۆماوەی 3 کاتژمێر لە پەرلەمان گەمارۆدراین."

هەروەها کاوە دەڵێت "ئێمە دەمودەست پەیوەندیمانکرد بە پارێزگاری هەولێر و دامودەزگا ئەممنییەکانەوە بۆ پاراستنی NRT بەڵام ئەوان 5 پۆلیسیان نارد...!"

دەشڵێت "لەناو ئەوانەی کە پەلاماری NRT یان دابوو چەکداربوون و بەفیشەک هێرشیان کردبوو، تەقەیان لە کامێرای چاودێرێکان کردبوو."

دەرئەنجام "ئەوەی پێیان تاڵانکرا تاڵانیان کرد، ئەوەی بۆیان نەبرا تێکیان شکاند."

بەرپرسی نوسینگەکەی NRTپرسیار دەکات و دەڵێت "هەموو دەزگاکانی راگەیاندن لەهەولێر ئۆفیسیان هەیە، بۆ تەنها NRT دەکرێتە ئامانج...؟"

فەرموون لەگەڵ تەواوی چاوپێکەوتنەکە .....

XS
SM
MD
LG