Accessibility links

لە هەولێر خاوەن زه‌ویـیه‌کانى هه‌شتى حه‌سارۆک چەندین جارە گردبوونەوە و خوپێشاندان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان


خاوەن زەویـیەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە 18 هەزار خێزان بۆ ماوەی 18 ساڵە لە حەق و مافی سەرەتایی خۆیان بێ بەشکراون، و بێگومان ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێکیان بە ئاواتیبوون بە خاوەن خانوو سەر بنێنەوە و هەندێک لەو خێزانەنەش لێکترازاون و تێکدانی شیرازەی خێزانیش لێکەوتووەتەوە.

چەندین جارە ئەو خەڵکەی کە زەویان لە هەشتی حەسارۆک هەیە گردبوونەوە و خوپێشاندان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان بەڵام دەڵێن هێشتا چارەسەرنەکراوە کە داواکاری ئەوەیان هەیە ڕێگەیان پێ بدرێت زەویەکانیان بکەن بە خانوو و لە کرێچێتی ڕزگاریان بێت و خزمەتگوزاریش بگاتە هەشتی حەسارۆک.

لە لایەکی ترەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ماوەکانی ڕابردوو لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کەوا لە ئایندەیەکی نزیکدا هەم پرۆسەی خزمەتگوزاری و هەمیش ئاوەدانکردنەوە و ڕێگەپێدانی بۆ هەشتی حەسارۆک دەست پێدەکاتەوە.

دەنگی ئەمەریکا هەوڵی دا ڕای کاربەدەستانی شاری هەولێریش وەربگرێت سەبارەت بەو کێشە و داواکاریانەی خاوەن زەویەکانی هەشتی حەسارۆک بۆیە پەیوەندی بە ئەندازیار مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێرەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

خاوەنی زەویەکانی هەشتی حەسارۆک دەشڵێن" له‌هه‌ولێر سێ پارێزگار له‌ماوى 18 ساڵدا به‌ڵێنى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى زه‌ویه‌کانى هه‌شتى حه‌سارۆکیان به‌ هاووڵاتیان داوه‌ بەڵام تا ئێستا مۆڵه‌تى دروستکردنى خانوو به‌ خاوه‌ن زه‌ویه‌کان نه‌دراوه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:53 0:00


XS
SM
MD
LG