Accessibility links

بڕیاری دواخستنی دادگاییگردنی چوار ڕاگیراوی پارێزگای دهوک نیگەرانی لای پارێزەر و کەسوکاریان دروستکرد


بڕیار وابوو ڕۆژی چوارشەممە دادگاییکردنی چوار لە ڕاگیراوانی پارێزگای دهۆک لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە بۆ کاتێکی تر دواخرا، دواخستنی دادگاییکردنەکەیان نیگەرانی زۆری لای کەسوکاری ڕاگیراوان و پارێزەرەکانیان دروستکرد.

هەریەک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووس بەندەوار ئەیوب و کارکەر عەباس و شێروان تەها و مەسعود عەلی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی دادگایی‌دەکرێن بەپێی کەسوکاریان.

سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە و بڕیارەکانی دادگا و زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە، هەرێم ڕفعەت پارێزەری ئەو ڕاگیراوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی" ئەو بەڵگانەی لەبەردەم دادگا هەبوون هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو و سەلماندنی تاوان نەبوون، لێرەدا لایەنی بەرامبەر دەنگێکی ئاڕاستەی دادگا کرد تەنها بۆ ئەوەی دادگا نەتوانێت ئەمڕۆ بڕیاری خۆی یەکلایی بکاتەوە و داوامان لە دادگا کرد کە حاڵەتەکان هەمووی نایاسایین و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ڕاگیراوان بکرێت".

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق و نوێنەرانی ڕێکخراوە بیانیەکان و چالاکوانان لە دادگا ئامادەبوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە، یەکێک لەو پەرلەمانتارانە ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بوو کە لە دادگا ئامادەببوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت" هەر چوار تومەتبارەکە هەموو ئەو تومەتانەیان ڕەتکردەوە و بەداخەوە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا پارێزەریان نەبووە و ماوەی ساڵێکە پارێزەرەکانیان نەبینیوە و یەکێک لە پارێزەرەکان وتی 38 جار سەرەدانی دەزگای ئاسایشم کردووە بۆ ئەوەی کە بریکارەکەم ببینم و نەیتوانیوە ببینێت و هیچ بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت کە ئەمانە ئیدانەبکرێن".

چەندین جارە کەسوکاری ڕاگیراوان لە دهۆکەوە دێنە هەولێر بۆ چۆنیەتی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی کەسوکاریان بۆیە دواخستنی دانیشتنەکانی دادگا زۆر نیگەرانی کردن، هەکار عەبدولکەریم کەسوکاری ڕاگیراو بەندەوار ئەیوب بە دەنگی ئەمەریکای وت" داواکاری ئێمە ئەوەیە کە هەموو دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن چونکە تا ئەم خولەکەش هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نییە، شەڕێکی دەرونی توندیان لەگەڵ دەکرێت و ڕەوش و تەندروستیان باش نییە و ئەوەی کە ئێمە بینیمان نەمان ناسینەوە و ئێمە دەبینین هیچیان لەسەر نییە و داوا دەکەین هەموویان ئازاد بکرێن".

جێی باسە دەنگی ئەمەریکا هەوڵی دا ڕای کاربەدەستانی دادگای هەولێریش وەربگرێت سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە و ئەو تومەتانەشی کە ئاڕاستەی ڕاگیراوان دەکرێت، بەڵام بەردەست نەبوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:32 0:00


XS
SM
MD
LG