Accessibility links

گەنجێک دەڵێت لە هەولێر ڕفێندرابوو و ئاسایش ڕووداوەکە ڕەتدەکاتەوە


.
.

ڕاھێن یاسین، گەنجێکی ڕانیەییە کە ماوەیەکە لە کۆمپانیایەکی ھەولێردا کار دەکات، بە قسەی خۆی و باوکی، ئێوارەی دووشەممە 5 ی مانگی هەشت دوو ئۆتۆمۆبێلی جام رەش کە ژمارەیان سوور بووە دەیڕفێنن و دەست و قاچ و چاوەکانی دەبەستنەوە و مۆبایلەکەی لێوەردەگرن و دوای سێ کاتژمێر لە بێ سەروشوێنکردنی بە بریندارییەوە لە نزیک کۆمپانیاکەی فڕێیدەدەن.

ڕاھێن ھۆکاری ڕووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە باوکی لە سۆشیاڵ میدیادا پەیجێکی تایبەت بە خۆی ھەیە و لە پەیجەکە ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەگرێت.

ڕاھێن دەڵێت "ئەو کەسانەی کە منیان ڕفاند پێیانگوتم باوکت قسەی بە حزبەکەی ئێمە (پارتی دیموکراتی کوردستان) گوتووە، لە کوێ قسە دەکەن ھەر لەوێش کار بکەن، چونکە ھەولێر شوێنی ئێوە نییە و بۆ کاری زۆر گرنگ نەبێت چیتر ناتوانن بێن."

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە بارەی ڕووداوەکە دەڵێت ئەم جۆرە ڕووداوانە پەیوەندییان بە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئێمەوە نییە و بەڵکو پەیوەستن بە ئاسایشی ھەولێرەوە و ھیچ سکاڵایەکیش لەسەر ئەم ڕووداوە تۆمار نەکراوە.

دەنگی ئەمەریکا، پەیوەندی بە ئاسایشی ھەولێرەوە کرد، بەڵام رەتیانکردەوە ڕووداوێکی ھاوشێوە لە شارەکە ڕوویدابێت.

ڕاپۆرتی تایبەت بە رووداوەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG