Accessibility links

کوردستان ڕەسوڵ: لە گوند و ناحییەکانی سنووری ھەولێر 95% ی ئەو کچانەی لە پـێش ساڵی 2000 وە لە دایکبوون خەتەنەکراون


کوردستان ڕەسوڵ ئەندامی رێکخراوی وادی ئەڵمانی، باس لە دیاردەی خەتەنەکردن لە سنووری ھەولێردا دەکات، دەڵێتسەردانی ھەموو گوند و ناحییەکانی سنووری ھەولێریان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە 95% ی ئەو کچانەی لە خوار ساڵی 2000 وە لە دایکبوون خەتەنەکراون.

بەڵام دەشڵێت لە ساڵەکانی دواتر ڕێژەکە کەمبووەتەوە و دیاردەکە تەنیا لەو گوندانە ماوەتەوە ھاتووچۆی کەمیان بەسەرەوەیە و خەڵک دەستیان پێناگات.

کوردستان ڕەسوڵ، پێیوایە بەردەوامی ئەم دیاردەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کچان و هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرەیی و خەتەنەکردن وا لە ژن دەکات کە حەزی بۆ ھاوسەرگیریکردن کەمبێتەوە، چونکە بەشێک لە ئارەزووی جەستەی روو لە کەمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کلتووری کوردی ژن بە جۆرێک رادەھێنێ کە تەنانەت ژنی خەتەنەنەکراویش عەیبەیە حەزی بە پرۆسەی ھاوسەرگیری بێت یان کوڕێکی خۆشبوێ ئەمەش جۆرێکە لە سڕکردنی مێشکی ژنان.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:39 0:00

XS
SM
MD
LG