Accessibility links

زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: ڕۆژ نیە حاڵەتێکی کوشتن نەبێت ، زۆربەی ئەوانەی شۆفێری تەکسین چەکدارن


زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ له ‌هەرێمی کوردستان
زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ له ‌هەرێمی کوردستان

لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا، زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت لەو هەڵمەتەی ئێمە هەموو ڕۆژ باسی چەک کراوە، زۆر گرنگی بەو بابەتە دراوە، داوامان لە بەرپرسان و چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەناڵەکان کرد کە هاوکارمان بن و بە هەند وەرگیرا ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ بەیانێکی دەرهێناوە ڕاستە ئەو بەیانە تۆزێک کەم و کورتی تێدایە لەبەر ئەوەی ئەگەر ئێمە بە شێوەیەکی واقعیانە تەعامول بکەین ئەمڕۆ ناتوانی داماڵینی ماڵ بە ماڵ بکەی و تەفتیش بکەی و ئەوەی چەکی هەیە هەڵبگیرێت نەخێر پێویستە مەجالێک بدرێت ، و باشبوو بەو بەیانە شەش مانگ مەجال درایە بۆ خەلکانەی کە هەڵگری چەکن چ بە کلاشینکوف چ موسەدەس بۆە ئەوەی ئەگەر پیویستی پێیەتی بە پێی یاسا بچیت ئەم چەکەی کە هەیەتی مولەتی پێ بکرێت و بە پێی ڕێنماییەکان یان ئەو چەکەی لێ کۆتایی بێت و پاش شەش مانگ تەمەنا دەکەین ئەو بریارە تەفتیش بکریت لە هەموو شوێنەکان و ئاگاداربکرێنەوە خەڵک ئەوەی کە چەکی هەبووە و بێ مولەتە و ئستیجابەی نەبووە بۆ ئەو بەیانە ئینجا یاسا هەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ئەویش گرتوخانەیە.

دەستەی سەربەخوی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی ڕاگەیاندبوو بۆ نەهێشتن و ڕاماڵینی چەک و رێکخستنەوەیان دوای کۆتایی هاتنی هەڵمەتەکەیان وەزارەتی ناوخۆ دواجار بریاری لەبارەی دیاردەی چەکداری دەرکرد و دەست بە جێبەجێکردنی بریارەکەیان دەکەن

لەبارەی نەهێشتنی چەکی گەورە وەکو قازیفە و ئاربێجی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت تەمەنام دەکرد وەزیری ناوخۆ لە ناو بریارەکەی لیژنەیەکی پیکهێنابووایە لە هەموو پاریزگا و قەزا و شار و شارۆچکەکان خێرا ئیستا بچووبانە لەو شوێنە و دوکانانە کە چەک بە ئاشکرا پێ دەفرۆشرێت لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان مەفرەزەیەکی هاوبەش پێکهینرابووایا بچووبانە ئەمانە دابخرێن تاکو کڕین و فرۆشتنی ئەو چەکانە بخرێتە ژێر سەرپەرشتی ئاسایش.

خەڵک ئێستا سەرنجی لەسەر ئەو بریارەی وەزارەتی ناوخۆ هەیە کە بریاریان داوە بە داماڵێنی گشت چەک جگە لە دەمانجە و کلاشینکۆف ، دەمانجە و کلاشینکۆف تاوانی گەورەی پێ دەکرێت ؟

زیا پترۆس لە بارەی ئەو بەشەی بریاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت بریارەکە دەڵێت داماڵی هەموو چەک جگە لە دەمانجە و کلاشینکۆف خێرا ئێستا ئەوە نابێت بمێنێت بەهیچ شێوەیەک بەشی دووەم دەڵێت دانەوەی ماوەی شەش مانگ بۆ ئەوانەی کە هەڵگری کلاشینکۆف و دەمانجەن یان ئەوەیە بیفروشن تەسلیمی بکەن یان سەرەدانی پارێزگا و قەزا و ناحیە بکەن کە ئەم چەکەی هەیانە بیکەنە بە مولەتدار یەعنی داوا بکەن مولەتی پێ وەربگرن پاش تەواوبوونی شەش مانگ هێزەکانی ناوخۆ بویان هەیە کاتێک چەکی بێ مولەت دەمانجە یان کلاشنکۆف لای هەر یەکێک ببینن سزا دەدرێت و سزاکەشی گرتوخانەیە .

خەڵکێکی زور ئێستا دەمانجە و کلاشینکۆفی پێیە ئەمانە ئەگەرمولەتیان پێ بدرێت پێتان وانیە دیسان کێشە و تاوانی زوری بەدواوە بێت وەکو ئەوەی لەسەر شتی بچووک بچووک لە هەولێر کە ئێمە دەبینین خەڵک دەکوژرێت و تاوانی گەورە ڕوودەدەن ؟

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لەوبارەیەوە گووتی لەوباوەرەم ئەوانەی کە کلاشینکۆف و دەمانچەیان تێدایە و وەزارەتی ناوخۆ داوای کردووە وەرن مولەت وەربگرن مولەت ئەوەندە بە ئاسانی نادرێت چونکە پێش ئەو ماوەیە زور قسەمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کردووە و فشارمان خستووتە سەری و ئەوانیش بەڵێنیان داوە ، ئێستا ئەو مەرجانەی کە دانراون بۆ پێدانی مولەتی بەکارهێنانی چەک زور قورسیان کردووە بەڵام هێشتاش زور کەم و کورتی تێدایە و چاوەڕێی پەرلەمانین بۆ ئەوەی دابنیشیت هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە و مەرجەکانی قورستر بێت ، ئەمە هەنگاویکی باشە کە ئەمانە ببن بە مولەت چونکە هەر کابرایەک کە دەزانیت چەکەکەی تۆمارکراوە لای حکومەت کاتێک مولەتی وەرگرتووە و ژمارەکەشی داناوە زیاتر بە بەرپرسیارەتی مامەڵە لەگەڵ ئەم چەکە دەکات ، بە پێی بەدواداچوونمان و بە پێی ئەو تاوانەی کە ئەنجامدراوە بە بەکارهێنانی چەک زیاتر لە 80 و 85 % لەو تاوانەی کە ئەنجامدراوە چەکی بێ مولەت بووە ، ئەوانەی کە بە چەکی مولەتن ئەوانە کەمن ئەو تاوانە ئەوانە ئیلا بە حالەتێکی نەشیاو یان بە بەکارهێنانێکی هەڵە کەواتە کێشە گەورەکە لە چەکی بێ مولەتە.

ئەو جۆرە چەکانەی کە بە قاچاغ داخل دەکرێن یان ئەو چەکانەی کە لە لای کەسانی بەرپرسی باڵان کە بە ئەستەم چەکیان لێ وەردەگیرێت پێشنیارتان چی بووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ ؟

زیا پترۆس دەڵێت بە ئاشکرا لە سنوۆرەکانی تورکیا و ئێران چەکی بە قاچاغ دەفرۆشرێت ، پێشنیاری ئەوەم هەبووە لە جیاتی ئەوەی ئەو چەکەی کە بە قاچاغ دێت و بدرێتە دەستی هاوڵاتی سادە و مەدەنی با هێزەکانی ناوخۆ کۆنترۆلی ئەو ئیشە بکەن بە شێوازیک ئەوان دەزانن سیستەمێکی بۆ دابنرێت با نەکەوێتە دەستی هاووڵاتی ، کڕین و فرۆشتنی ئەم چەکە ناکرێت بەم شێوە سادەیە تەقەمەنی و چەک وا لە وێ دانراوە برۆ هەر وەکو ئەوەیە چوون پێویستت بە کاڵایەکە بۆ ماڵ ئاوا دەچیت چەکیش دەکڕیت هەر وەکو پێویستیەکە بۆ ماڵ دەبیت هێزی ئاسایش ئەم دیاردەیە نەهێڵن ، نەک مەفرەزەیەک لە هێزی ناوخۆ بۆ هەفتەیەک یان دە ڕۆژ بچنە لای قاوەخانە و کافتریا و هەندێک خەڵکانی سادە و ئەوانەی کە پابەندن ئەزیەت بدەن بە پشکنین و پێویستە وەزارەتی ناوخۆ ڕێنماییەکانی توندتر بێت بە بەردەوامی ئەو مەفرەزانە بوونی هەبێت ، هەروەها ئیلزامی شوینە گشتیەکان بکرێت چی خواردنگەیە چی کافتریایە قاوەخانەکانی گەنجان و بار و شوێنی خواردن و بە تایبەتی شوێنی مەیفرۆشتن دەمەقالیەک درۆست دەبێت هەر لەگەڵ برادەری خوی لە سەر یەک مێز هەر یەکسەر دەمانجە دەردێت و تەقە دەکرێت و دەبێتە ئەنجامدانی تاوان ئەمانە ئیشی ئاسایش و پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆیە ئەوانە دەبێت بە بەردەوامی نەک هەڵمەتەک بۆ هەفتەیەک یان دە ڕۆژ ئیتر وازی لێبینن ئەمەهەڵەیە ، زوربەی ئەوانەی شوفێری تەکسین چەکدارن ئەو گەنجانەی کەوا ئوتومبێلیان هەیە هەڤدە و هەژدە سالن هەموویان چەکدارن هەمووی کلاشینکۆفیان هەیە .

لەبارەی ڕێژەی ئەو تاوانانەی کە لای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تۆمارکراون کە بەهۆی چەک ڕوویداوە ؟

زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت ڕۆژ نیە حالەتێکی کوشتن نەبێت گەیشتوونەتە مەرحەلەیەک باوک کوری خوی دەکوژێت کور باوک دەکوژێت برا خوشکی خوی دەکوژێت ڕێژەکە زورە وەکو سەرۆکی دەستە یەک حاڵەت هەبیت لای من زورە بۆ مرۆڤ بکوژرێت .

ئێوە ئەو تاوان و تاوانکاریانە وەک خوی بە رێکخراو و ناوەندە نێودەڵەتیەکان دەڵێن ؟

بە ئاشکراو لە بەیاننامەکانماندا بە ڕوونی قسەمان کردووە چونکە مەبەستمان تەشهیر نیە بە کۆمەڵگا و عەشیرەت و حکومەت بەڵکو ئامانج لە قسەکانم ئەوەیە ئەو دیاردەیە ناشرینە دەبێت هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ بنبڕکردنی چونکە ئێمە بە دوای ئەوە دەگەرێین هەریمی کوردستان بۆ دەولەت بوون بۆ دامەزراوەیەکی فەرمی بۆ کۆمەڵگایەکی سەرکەوتوو ، هەموو کۆمەڵگای نێودەولەتی و دەولەتەکانی جیهان فۆکسیان خستووتە سەر خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکان ، مەعقولە خومان موقارنە بکەین لەگەڵ ولاتەکانی پێشکەوتوو بە چەند یاسایەک بەڵام بێینەوە لەسەر چەند دیاردەیەک کەوا زور دواکەوتووە تا ئیستا لەناو کۆمەڵگای ئێمە بوونی هەبێت ، کەواتە دەبێت بزانین چوون چارەسەری ئەمانە بکەین و رێکخراوەکانی نێودەولەتی هیچ نازانن لە سەر دیاردەی چەک چیت بۆ دەکات ئەوەی کە بەرپرسە لێرە حکومەتە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:19 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG