Accessibility links

وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان بە نیازە لەسەر نوێنەکردنەوەی مۆڵەت ژمارەیەک کەناڵی ڕاگەیاندن دابخات


بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ڕۆشنبیری ژمارەیەکی زور لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دابخات و سەنتەری میترۆش پێی وایە ئەمە بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی میدیایە و پـێویستە داخستنیان حەرام بکرێت.

فەرهەنگ گومەشینی وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هۆکارەکەی تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە نوێنەکردنەوەی مۆڵەت و ئەو قەرزەی کە لای کەناڵەکان هەیە ، ئەمڕۆ بە پێی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە سەعات چوار ئەو بڕیارە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت رەتی دەکەینەوە و هەڵویستی سەنتەری میترۆ ئەوەیە کە ئەو ئیجرائاتانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەیکات هەم پەلەی پێوە دیارە و هەم وا تەفسیری بۆ دەکرێت کە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادی میدیایە ، هەروەها دەشڵێت ئەو سەرنجانەی کە هەیانە لەسەر بڕیارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەرژەوەندی ئازادی ڕۆژنامەنووسی دەرناکرێن بەڵکو بڕیارەکانیان بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەنووسیە ئەو بڕیارانەی کە دەردەکرێن کەناڵ دادەخرێت ، تاکو ڕای گشتی و دەرەوە و رێکخراوەکان تێدەگەیەنرێت کە ئەمە ئیجرائاتێکی یاساییە ئەمە زور زوری پێ دەچێت خەڵک و ئێمە وا تەفسیری بۆ دەکەین کە ئەمە بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی میدیایە لە هەرێمی کوردستان داخستنی دەبێت حەرام بێت و قەدەغە بکرێت بابەتی داخستن دەبێت ئیجرائاتێکی زور زور قورس بێت دەبێت دوا بڕیار بێت کە دەدرێت.

لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ داخستنی ئەو کەناڵانە هیچ پەیوەندیەکی بە پەیام و گۆتارەکانیانەوە نیە؟

وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەو باڕەیەوە دەڵێت هەموو ساڵێک کاتێک موڵەتەکان تازە دەکرێنەوە بە پێی رێنماییەکان هەر کەناڵێک بۆی هەیە کە ساڵانە موڵەتەکەی تازە بکاتەوە ئەو باج و رسوماتانەی کە لەسەر کەناڵەکە هەیە بیدات لەبەر ئەوە ئەمە هیچ پەیوەندی بە گوتار و ململانێ و کێشمەکێشمی سیاسی نیە.

شایەنی باسە بە پێی ئەو داتایەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن هەیە 32 کەناڵن بەشێکیان هەستاون بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەر شانیان ئەوانی دیکەش وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت گەر ئەمڕۆ نەیهێن بڕیارەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە بەنیازن کاتژمێر چواری ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر سەرجەم ئەو کەناڵانە دابخەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG