Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: ئێمەی ڕۆژنامەوانان ژیانمان لە مەترسیدایە


بەپێی راپۆرت سه‌نته‌ری میترۆ بۆداكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له‌سەرەتای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ( 78 ) پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ ( 48 ) رۆژنامه‌نوس و که‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌. هەروەها دەڵێن کە له‌ چەند رۆژی رابردودا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌به‌رگی فه‌رمی و به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه‌ هێرشێكی فراوانیان كردۆته‌سه‌ر خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌ی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیایان كردوه‌ته‌ ئامانج.

هەروەها سەنتەرەکە دەشڵێن هێزه‌ئه‌منیه‌كان به‌مه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان، به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ده‌نیانه‌ په‌لاماری میدیاكارانیانداوەو هه‌ندێكیانی خه‌ڵتانی خوێن كردو به‌شێكیانیشی ده‌ستگیركرد، په‌یامنێرانی كه‌ناڵی كوردسات نیوز له‌ ئاكرێ و سایتی دوارۆژ له‌ هه‌ولێر به‌ نمونه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستیانگرتووە به‌سه‌ر زۆرێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانی و كه‌لوپه‌له‌ تایبه‌ته‌كانی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران.

هاوکات بارودۆخی رۆژنامەوانان لەهەرێمی کوردستاندا بەپێی راپۆرتەکانی پەیامنێرانی بێسنور کە بنکەی سەرەکیان لە فەرەنسایەو رێکخراوی داکۆکی لە رۆژنامەوانان کە بنکەکەی لە ئەمریکایەو سەنتەری میترۆ و رێکخراوی یونامی کە سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانەو تایبەتە بە عێراق چەندین ساڵە باس لەو پێشێلکارییانە دەکەن کە لەهەرێمی کوردستاندا بەرامبەر بە رۆژنامەوانان و میدیاکاران ئەنجامدراون هەر لە کوشتنەوە تادەگاتە لێدان و داپڵۆسین و رفاندن و پەلاماردان؛ بەڵام تا ئەوڕۆکە پێشێلکارییەکان بەردەوامن.

ئاسۆ جەبار بۆ بەدواداچوونی کەیسی پێشێلکارییەکانی ئەمدواییە کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەوانان ئەنجامدراون وتووێژی لەگەڵ یەکێک لە قوربانییەکاندا کردووە کە رۆژنامەوانێکی دیاری هەرێمی کوردستانە؛ خاتوو نیاز عەبدوڵا.

نیاز عەبدوڵا دەڵێت "من بەرپرسیارێتی خۆم و تەواوی هاورێ رۆژنامەنوسەکانم راستەوخۆ دەخەمە ئەستۆی نێچیرەڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی و لاهور جەنگییەوە."

دەشڵێت "لەچەند رۆژی رابردوودا تەنانەت هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیشیان لێکردووم.." و هەروەها "یەکێک لە بەڵتەگییەکان چوار هەفتە لەمەوبەر لەناو شاری هەولێر یەخەی بە من گرت و چەندین جوێنی پێدام..."

سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەت کە دەڵێت "ئەگەر ئاژاوە نەنێنەوە و وبە تەبیعی شتە بڕوات ئێمەش هەروا بە تەبیعی رەفتاریان لەگەڵ دەکەیەن، ئەگەر چەقۆیان بەدەستەوە بێت و وەکو دەمانچیانپێبێت و ئەو شتانەش؛ ئێمەش رەفتاری وا بە موقابل لەگەڵیاندا دەکەیەن."

خاتوو نیاز عەبدوڵا لەوەڵامدا دەڵێت "هیچ خۆپیشاندەرێک تەنانەت بەردێکیشیان لەگیرفاندا نەبووە..." و "ئاشتیخوازانەترین خۆپیشاندان بووە."

دەشڵێت "قسەکانی سەرۆکی حکومەت بەداخەوە دەری دەخات کە مەترسی راستەقینە لەسەر ژیانی ئێمەو ژیانی رۆژنامەنوسان و خەڵک هەیە کە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە."

دەشڵێت "ئەم بەڵتەگیانە لەنێوان دەزگای پاراستن و ئاسایش و پۆلیس و هەماهەنگ بە جلی مەدەنییەوە هێرشدەکەن، ئەوانە دەمانچەی جۆراوجۆریان پێیەو قەمەشیان پێیە، چەقۆی ئاساییان پێ نیە، قەمەی سەربازییەو هی دەزگا ئەمنییەکانە.."

نیاز عەبدوڵا دەڵێت "من بە دڵ سوپاسی خۆپیشاندەران دەکەم کە بە کچ و کوڕ و بە مامۆستا و فەرمانبەران و هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لەوێ بەدڵ و بە گیان لەو ڕۆژەدا منیان پاراست و بەهیچ جۆرێک نەیانهێشت بکەومە ژێردەستی هێزەکانی پۆلیسی هەولێر و بەڵتەجییەکانی ئاسایش و پاراستنەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:26 0:00

XS
SM
MD
LG