Accessibility links

هێمن مامەند: ئەوەی لە خۆپیشاندەران دەدات سەر بە پارتین


خۆپـیشاندانی ناڕەزایی مامۆستا و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران لە شاری هەولێر توندوتیژی بەخۆیەوە دی. لایەنی بەرپرسیار لەو شارە کە زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە، لایان وایە ئەو خۆپیشاندانە خۆڕسک نەبووە و دروستکراوە، ئەو حیزبانەی لە پشتە کە دژی پارتین و دەیانەوێت حکومەتی هەرێم بڕوخێنن.

لەو بارەیەوە یەکێک لە چالاکوانە مەدەنییەکانی شاری هەولێر و بەشداری خۆپیشاندانەکان هێمن مامەند دەڵێت "خۆپیشاندانەکان خۆڕسکە و توێژی مامۆستا و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران داوای قووتی خۆیان دەکەن، موچەکانیان، خۆ داوایان نەکردووە، چی بەسەر نەوتی کوردستاندا هاتووە، داهاتی ئەو هەرێمە چی بەسەر هاتووە، پارتی لەوە نەگەیشتووە کە حیزبیش بەشێکە لە کۆمەڵگای مەدەنی وهەموو حیزبێک دەیەوێت شەقام بۆ مەرامی خۆی بەکاربێنێت، تاکە تاکە بەرپرسی لایەنی دیکە دەبینران، بەڵام زۆربەی خەڵکەکە بە خۆڕسکی هاتووە داوای موچ ەو قووتی ماڵ ومنداڵیان دەکەن."

سەبارەت بە ڕەوشی خۆپیشاندانەکان و ئەو توندوتیژیانەی بڵاوبوونەتەوە، هێمن دەڵێت منیش لەوانەم کە لێم دراوە، چەندین خەڵکی تر بەر لێدان وسوکایەتی جەماوەری پارتی کەوتووە. 'پارتی خەڵکی خۆی هانداوە کە بڕژێنە سەر شەقام، چەندین کادریان بە جلی مەدەنییەوە دەمانچەیان پێیە و لە خەڵک دەدەن، ئەمڕۆ نەیان هێشت کەس مۆبایل بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی لە هەرکەسێکیش بدەن کەس تۆماری نەکات، هیچ میدیایەکیش لەوێ نەبوو تا رووماڵ بکات، ئەوەی لە خەڵک دەدەن کادری لق و ناوچە و کارمەندی بندیواری ئەوانەن، ئەگەر ئۆکەییان بۆ نەکرابێت کەس ناتوانێت لە کەس بدات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:59 0:00

XS
SM
MD
LG