Accessibility links

ئەحمەد کانی: ئەوەی لە مامۆستاکە دەدات کادری پارتی نییە و بوختانە


خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی لە شاری هەولێر دووەم رۆژی تێپەڕاند، خۆپیشاندەران داوای موچەی مانگانەو باشبوونی بژێویان دەکەن، لە بەرامبەردا لە لایەن دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم توندوتیژی دەرهەق بە خۆپیشاندەران کراوە.

لەو بارەیەوە بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەحمەد کانی کە دەسەڵاتی هەولێر لە ئەستۆی حیزبەکەیدایە، سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی هەولێر دەڵێت "ئێمە لەگەڵ داوای ڕەوای خۆپیشاندەرانداین، بەڵام ئەو خۆپیشاندانانە خۆڕیسک نییە و پیشەیی نییە، بەڵکو ئەو حیزبانەی دژی پارتین سەرپەرشتیاری دەکەن، چەندین ئەندامی باڵا بەشداری دەکەن و خەڵک دەجوڵێنن. دەنا خەڵک مافی خۆیەتی بە خۆپیشاندان داوای موچەو باشکردنی بژێویان بکەن، ئەو حیزبانە بەشدارن کە دەیانەوێ حکومەتی هەرێم بڕوخێنن، چەندین کادری دیارییان دەبینرێن، تەنانەت زۆرێک لە ئەو مامۆستایانەش بەشدارن ئەندامی ئەو حیزبانەن."

دووا بەدوای خۆپیشاندانەکان زۆر گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، زیاتر ئەوە نیشان دەدات کە لە لایەن چەکداری مەدەنییەوە پەلاماری خۆپیشاندەران دەدرێت، چەند پەیامنێرێکیش لێیان دراوە و کامێراکانیان شکێنراون، دیارترین وێنەی ئەو مامۆستا بە تەمەنەیە کە لە لایەن چەند کەسێکەوە لێی دراوە، ئایا ئەو کەسانەی لە خەڵک دەدەن کادری پارتین، لەو بارەیەوە بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر وتی "کێن ئەوانەی دەڵێن ئەو کەسانە کادری پارتین، ئەوە بوختانە، دادگا هەیە با ئەوە بسەلمێنن، ئەگەر دەرکەوت کادری ئێمەن دڵنیابە سزا دەدرێن، ئێمەش زۆر نیگەرانین کە لە مامۆستایەکی وا بە تەمەن بدرێت، ئێمە سەردانیشی دەکەین و داواشمان لە دەزگاکانی ئاسایش کردووە کە ئەو کەسە دەسگیر بکەن". سەبارەت بە میدیاش دەڵێت "پەیامنێری ئێن ئارتی بێلایەنە، ئەو هاتووە ئەو خۆپیشاندانە لە قازانجی لیستەکەی شاسوار عەبدولواحید بەکاردێنێت و بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ دەکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:30 0:00

XS
SM
MD
LG