Accessibility links

عەمید خالید عەباس دەڵێت ئەگەر خۆپـیشاندان مۆڵەتی نەبێت پـۆلیس دەسەڵاتی بڵاوەپـێکردنیانی هەیە


لە هەولێر خوپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەران بۆ پێدانی مووچەکانیان بەردەوامی هەیە بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە وەکو رێکخەر و بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران دەڵێن رێگری لە بەڕێوەچوونی خوپێشاندان و گردبوونەوەکەیان لێکراوە.

لە بارەی بڵاوەپـێکردنی خوپێشاندەران و رێگەنەدانیان و چونیەتی مۆڵەت وەرگرتن بۆ خوپێشاندان و گردبوونەوەکان و چەند پـرسێکی تری تایبەت بە خوپێشاندان و کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، عەمیدی مافپەروەر خالید عەباس بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "یاسایەک هەیە لە هەرێمی کوردستان بەناوی یاسای رێکخستنی خوپێشاندان لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە 11 ی ساڵی 2010 ، ئەو یاسایە گەلێک بڕگە و بابەتی تێدایە یەکێک لە بڕگەکانی کە باسی دەکات دەڵێت دەبێت نابێت خوپێشاندان بکرێت هەتا داوایەک پێشکەش بە وەزیر یان سەرۆکی یەکەی کارگێری نەکرێت و ڕەزامەندی نووسراو بەدەست نەهێنێت ، تەبعەن بەهیچ شێوەیەک داواکاری پێشکەش نەکراوە چ بوو جەنابی وەزیر چ بوو یەکەی ئیداری محافزی هەولێر بۆ خوپێشاندان و گردبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە بۆیە ڕەزامەندی نەدراوە."

لەبارەی ئەوەی کە چەند کاتژمێر پێش ئەنجامدانی خوپێشاندان دەبێت داواکاری پێشکەش بە ئێوە بکرێت وەکو پاریزگای هەولێر؟

بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر دەلێت ئەو یاسایەی ئاماژەم پێکرد لە مادەی 4 برگەی یەکەم داواکاری رێکخستنی خوپێشاندان لە لایەن لیژنەوە پێش وادەی ئەنجامدانی بە 48 کاتژمێر بە لایەنی کەم دەبێت پێشکەش بکرێت ، برگەی دووەم پێویستە داواکاریەکە ناونیشان و ئیمزای ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری رێکخستنی خوپێشاندانەکە بگریتەخوو مەبەستەکەیان لەمبارەیەوە ڕوون بکرێتەوە ڕێگای ڕویشتنەکەیان و کات و شوێن دەستنیشان بکریت .

ئەوانەی کە هاتوونەتە سەر شەقام دەڵێن ئەوەی ئێمە خوپێشاندان نیە بەلکو گردبوونەوەیە، گردبوونەوەش پێویستی بە مۆڵەت نیـیە ؟

عەمیدی مافپەروەر لەم بارەیەوە دەڵێت یەک لە مەبەستی مۆڵەت وەرگرتن ئەوەیە تاکو دەزگاکانی پۆلیس و سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەستن بە دابینکردنی ئەمنیەت بۆیان دابینکردنی ئەو رێوشوێنانەی کە گرددەبنەوە کە دەرون ، لە هەرکاتێک بێت پێویستە حکومەت ئاگادار بکرێتەوە.

ئەوانەی کە خوپێشاندان یاخود گردبوونەوە دەکەن دەڵێن زور جار داواکاری خومان ئاڕاستەی پارێزگای هەولێر دەکەین تا مۆڵەتمان پێ بدرێت بۆ خوپێشاندان بەڵام ئەوان نایدەن یاخود دوای دەخەن بویە ئەوانیش ناچار دەبن بێ مۆڵەت بکەن ؟

عەمیدی مافپەروەر خالید عەباس بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر گووتی راست نیە لەبەر ئەوەی چەندان موولەتمان داوە چەندان خوپێشاندان و گردبوونەوە لە پێش کونسولخانەی ئەمەریکا و یوئێن و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگا و هەموو دام و دەزگاکان دراوە کە رەزامەندیشمان داوە هەستاینە بە پاراستنی ئەمنیەتیشیان ، دوێنێ مەبەستیان مووچە بووە کەچی ئەنجومەنی وەزیران خوی کۆبوونەوەی کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی فەرمانبەران کە کەمی مووچەیە ، دوای مەبەستەکەشیان لایاندا لە رێرەوەکە تۆ مەبەستت مووچە بێت یەک لە برگەکان نابێت چەکدار بیت زورێک لەوان چەکدار بوون رێرەوی گۆڕا و بووە حەملەی ئنتیخابی ، بووە دژ و هەندێک پێچەوانەی ئەو یاسایە بوو کە باسمکرد هەڵسوکەوتیان کرد بوویە ئەگەر بە یاسا موولەتیان نەبێت ئاگادار نەکەنەوە ، پۆلیسیش دەسەڵاتی هەیە مۆرکی مەدەنی بەکاربهێنێت بۆ بڵاوەپێکردنیان لەبەر ئەوەی ڕەزامەندیان نیە.

پارێزگای هەولێر موولەت بە چ جۆرە خوپێشاندان و گردبوونەوەیەک نادات ؟

مەبەست دەبێت دیاری بکرێت لە خوپێشاندانەکان ئەگەر مەبەستەکە پێویست بێت رەوا بێت یاسایی بێت ئەوا موولەتیان پێ دەدرێت بەس ئەگەر داواکاریەکە بزانین توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە و تەئسیر لە باری ئەمنی دەکات یاخود پێویست پێ ناکات کە ئەو شتانە بکرێت هەندێک مەرامی حیزبی و توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە ئیتر لەو بابەتانە بەپێی ئەم یاسایە دەسەڵات هەیە مۆڵەت بدرێت و دەسەڵاتیش هەیە ئەگەر تەئسیر لە ئەمنی عام و بەرژەوەندی گشتی بکات رەزامەندی نەدرێت.

ئەو خوپێشاندانەی کە بڕیار وابوو رۆژی دووشەممە بکرێت و کەمێکیش بەڕێوەچوو خوپێشاندانەکە بەڵام دواتر وەک مامۆستایان دەڵێن هەندێک کەسیان لێ دەستگیرکراوە، بۆیە رێگری لەو خوپێشاندانە کراوە کە مۆڵەتی نەبووە یاخود بابەتێکی تر بووە ؟

عەمیدی مافپەروەر خالید عەباس زیاتر دەڵێت " تەبعەن زانیاریم نیە کێ دەستگیرکرابێت بەڵام وەکو باسمکرد بەپێی ئەم یاسایە لە دەسەڵاتی پـۆلیس هەیە ئەگەر رەزامەندیان نەبێت و توندوتیژی لێ بکەوێتەوە و بیانەوێت باری ئەمنی تێک بدەن مۆرکی مەدەنی بەکاربهینن و بڵاوەیان پێ بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:47 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG