سەرۆکی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنامەی خۆراک لە رۆژی دووشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگووباسی ئەسۆشیەتد پـرێس هۆشداری دا کە ڕۆیشتنی ئەندامانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەفریکا لەوانەیە ببێتە هۆێ تەنگەژەیەکی گەورە لە نێو کۆچبەرانی ڕوو لە ئەوروپا دەکەن.
دیڤید بیسڵی بەرێوەبەری گشتی بۆ بەرنامەی خوارکی جیهانی وتی زۆری ئەو چەکدارانە کە لە سوریا هەڵاتن لە پاش هەرەسهێنانی داعش، لە ساحلی کە ناوچەیەکە سەرانسەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەفریکا دەگرێتەوە و شوێنی 500 ملیۆن کەسە خۆیان دۆزیوەتەوە .
داعش ئێستا لەگەڵ گروپە توندڕەوەکانی تر لە نێوانیاندا ئەلقاعیدە، ئەلشاب، بۆکۆ حەرام هاوکاری دەکات بۆ بەدیهێنانی بارودۆخێکی هەرە دژوار لە سەرانسەری ساحل بە پێی قسەکانی بیسڵی.