Accessibility links

ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی دەکرێت


بڕیارە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە 14-9-2021 بە گرتنە بەری ڕێکارە خۆپارێزیەکان دەست پێبکاتەوە و لە بەرامبەر مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناشدا دایک و باوکی خوێندکاران دووبژاردەیان لەنێوان خوێندنی ناوپۆل و ئەلیکترۆنیدا لەبەردەستدا دەبێت، هاوکات حکومەتی هەرێم 100% کتێب بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکات و ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 لەباخچەوە بۆ ئامادەیەکان پرۆسەکە دەست پێدەکاتەوە و وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت بە بەرنامەیەک قەرەبووی ساڵی رابردوو بۆ خوێندکاران بکاتەوە.

بەڕێوبەرێکی گشتی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات 14-9-2021 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 وە وەزارەتی پەروەردەش دوو پبژاردەی بۆ شێوازی خوێندن لە ناوەندەکاندا خستووەتە بەردەست کەس و کاری خوێندکاران، داواش لە مامۆستایان کراوە کە پێویستە تا دەستثیکردنەوەی یەکەم ڕۆژی خوێندنی ساڵی نوێ ڤاکسین وەربگرن.

سۆران عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت سەرجەم مامۆستایان پەیوەندیان بە قوتابخانەکانیانەوە کردوەتەوە، 14-9 -2021 لە باخچەی ساوایانەوە تا ئامادەیەکان پروسەکە دەست پێدەکاتەوە و وەزارەتی پەروەردە بەرنامەیەکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو دواکەوتنەی کە لە ساڵی رابردووی خوێندن هەبووە قەرەبووی بکاتەوە .

سەبارەت بە شێوازی وانە خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندندا بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند" دەوام لەسەرجەم ناوەندەکاندا دەکرێت و هەردایک و باوکێک بیەوێت تەنها خوێندکارەکەی بۆ تاقیکردنەوەکان بێتەوە ئەوا بەڵێنامەیەکی لێوەردەگیرێت، دەتوانێت خوێندنی پاڵپشتی وەربگرێت و لە ماڵەوە وانەکان وەربگرێت".

بەڕێوبەری گشتی پەروەدرەی هەڵەبجە لەسەر ڕێکارە تەندورستیەکان،رایگەیاند "داوامان لەسەرجەم مامۆستایان کردووە کە ڤاکسین وەربگرن، بەلام ڕشاندنی دەرمانی پاکژکەرەوە لە ناوەندەکاندا ئەم ساڵ ئەنجام نادرێت".

لە پارێزگای هەڵەبجە بە ووتەی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە 8 بینای قوتابخانە کە بڕیاربووە دروست بکرێن وەستاون و گرفتی بینای خوێندن هەیە، بەلام کتێب 100% بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت .

لە پارێزگای هەڵەبجە بڕیارە 26 هەزار و 632 خوێندکار لە14-9-2021 دەست بکەنەوە بە پروسەی خوێندن و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە نووسراوێکدا کە گشتاندنی بۆکردوە بە ژمارە443 کە واژۆی وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئاماژەی بەوەکردوە دەوام لە 14 ی مانگی 9 وە ئاسایی دەبێت و پێویستە رێکارە تەندروستیەکان بگیرێنەبەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00


XS
SM
MD
LG