Accessibility links

چالاکوان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان لە هەڵەبجە داوای ڕاگرتنی پرۆسەی دادگایکردنی دەستگیرکراوەکانی دهۆک دەکەن


Helebja

ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەردەم دادگای هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر پرۆسەی دادگایکردنی ژمارەیەکی تر لە دەستگیرکراوانی دهۆک ڕیکخست و داوایان لە نەتەوەیەگرتووەکان و ڕێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی مافی مرۆڤکرد چاودێری کەیسەکەبکەن و هەموو ئەو تۆمەتانەشیان ڕەتکردەوە کە دراونەتە پاڵ دەستگیرکراوەکان.

دوای دادگایکردنی هەریەک لە ئەیاز کەرەم ، هەریوان عیسا، شێروان شیێروانی و شڤان سەعید و گوهدار زێباری لە بەرواری 16-2-2021 بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نشتیمانی و سزدانیان هەریەکەیەکیان بۆماوەی 6 ساڵ، ئەمرۆ دووشمە بەرواری 5-7-2021 بۆجارێکی دیکە دادگای تاونەکانی دووی هەولێر بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایش نشتیمانی بڕیاربوو پرۆسەی دادگایکردنی 5 چالاکوانی دیکە ئەنجام بدات بە تومەتی سیخوری و بردنە دەرەوەی زانیاری بۆدەرەوەی هەرێم، ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتیانی هەڵەبجە لەبەردەم دادگایی هەڵەبجە بۆ جاری دووەم کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر بڕیارەکانی دادگای تاوانەکانی دووی هەولێرڕێکخست و داوای ڕاگرتنی پرۆسەی دادگاییەکە کرد.

سۆران حەسەن چالاکوان لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ئێستادا و لەم ساتەدائەم دەسەڵاتە دوور لەهەر پرنسیپێکی مرۆیی،ئەخلاقی و بەدور لەهەموو عورفێک و یاسایەکی حوکمڕانی، بۆگەڕی دووەم خەریک بە دادگایکردنی پۆلێکی دیکە لە چالاکوان و میدیا کارانی بادینان و هەولێرە، کەدەیەوێت هەمان سیناریۆی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی بەسەر ئەمانیشدا بەسەپێنێت بەحوکمی هێز".

لەبە‌شێکی دیکە ووتەکانیدا کە بەناوی چالاکوانانی هەلەبجە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند" لەو چوارچێوەیەدا ئێمە وەک هەندێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی لەهەڵەبجەی شەهید، بانگەواز دەکەین لەنەتەوەیەگرتووەکان و تەواوی ڕێکخراوە جیهانیەکان و ناوخۆی هەرێم،کەکاردەکەن بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەنزیکەوە چاودێر و هاوکاربن کە نەهێڵرێت و پێش بەو سیناریۆیە بگیرێت".

بە ووتەی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوەکان بڕیاربووە هەریەک لە( عامر خالید عەگید و فرسەت ئەحمەد سەعید و جەمال شەریف مەجید و سلێمان کەمال سلێمان ، سلێمان موسا ئەحمەد ) بە پێی یاسای ژمارە21 ی ساڵی 2003 ی پەرلەمانی کوردستان دادگای بکرێن،کە بەپێی یاساکە هەرکەسێک بەدەستی ئەنقەست بەهەرشێوەیەک بێت لەکارێکدا تێوەگلێت بەمەبەستی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستانی عیراق،ببێتەهۆی کەوتنەوەی ئەو زیانەبەبەندکردنی هەتاهەتا یان کاتی سزادەدرێت ، هاوکات بڕیاربووە، نوینەرانی نێردەی نەتەوەیەگرتووەکان لەعیراق و کونسڵخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ئامادەیی دادگایکردنەکە بوونایە،لەگەڵ دوو ڕیکخراوی بەرگریکار لە مافی ڕۆژنامەوانان، بەڵام دادوەردگایکردنەکەی دواخست.

ئەگەرچی ئەم کەیسە لە ماوەی ڕابردودا نیگەرانی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خویدا هێناو زیاتر لە 8 مانگیش بەسەر دەستگیرکردنیاندا تیپەڕدەبێت، بەڵام هەریەک لە ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاند دادگایی کردنی دەستگیرکراوەکان بە پێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان بووە و داواشیان کرد، دەست نەخرێتە ناو سەروەری دەسەڵاتی دادگاکانەوە و سەرجەمی بڕیارەکانی دادگا وابەستەی بەڵگە و دەقەیاساییەکان بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00


XS
SM
MD
LG