Accessibility links

حکومەتی هەرێم پلانی شەش مانگی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادە دەکات


نیگەرانیەکانی خەڵکی هەڵەبجە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر پەراوێز خستنی پارێزگاکەیان ، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان هێنایە هەڵەبجە ، وەفدەکەی حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاند لە ئێستادا حکومەت پلانێکی شەش مانگی بۆ بوژاندنەوەی پارێزگاکان و پێدانی دەسەلاتی زیاتر بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان ئامادە دەکات، وەفدەکە کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم سەرۆکایەتی دەکرد،ڕایانگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی هەڵەبجە دەکەن.

د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی پلانی شەش مانگی داهاتوو دادەنێت و لە ئێستادا پڕۆپۆزەڵی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وەردەگرن و سەردانی ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیانیش دەگەن و بە پێی گرنگیان .

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2015 ی تایبەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە تاوەکو ئێستا جێ‌ بەجێ‌ نەکردووە،کە دیارترین بڕگەی پڕۆژە یاساکە ،پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکەیە، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ڕێگەی دروست ئەوەیە هەڵبژاردن بکرێت و ئەنجومەنەکە تەشکیل بکرێت، پارێزگاری هەڵەبجەمان ڕاسپاردووە کە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆبێتەوە و بگەنە ڕێکەوتن بۆ پێکهینانی ئەنجومەنەکە.

هەر لە کۆنگرەڕۆژنامەوانیەکەدا د. ئومێد سەباح سەبارەت بە سەردانی داهاتووی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند وەفدی حکومەت لەسەر پرسی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم و پڕۆژە بودجەی 2021 ی بەغدا دەچینەوە بەغدا و لە ڕووەشەوە هەموو ئامادەکاریەکانمان کردووە و وەفدەکەش بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت دەبێت.

سەردانەکەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵەبجە لە کاتێکدایە لەم هەفتەیەدا دوو وەزارەتی دیکە, هاتوونەتە هەڵەبجە، هاوکات نیگەرانی خەڵکی هەڵەبجە لەبەرامبەر پەراوێز خستنی پارێزگاکە گەیەنراوەتە سەرۆکایەتی حکومەت، لە ڕابردووشدا چەند خۆپیشانێکی گەورە دژ بە نەبوونی پڕۆژە و بەدەمەوەنەهاتنەکانی حکومەت ئەنجام دراوە ، وەک وەفدەکەی حکومەت ووتیان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت لە ئایندەیەکی نزیکدا دێنە هەڵەبجە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:25 0:00


XS
SM
MD
LG