Accessibility links

رابوون مەعروف: سێ کاندیدی گەنج کە توانایان هەبوو پێشبڕکێی کاندیدەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان بکەن پاشەکشێیان پێکرا


دیاریکردنی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە کۆمەڵێک پرسیار و رەخنەی رژد دەوروژێنێت بەتایبەتی پەراوێزخستن یان پاشەکشێپێکردنی گەنجانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکاندا وەک ئەوەی کە ئەندام پەرلەمانی کوردستان- فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان؛ رابون مەعروف باسی لێوەدەکات.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار رابوون مەعروف دا سازکردووە...

رابوون مەعروف دەڵێت "بە هەموو پێوانەیەک ئەوەی ئەمرۆ روویدا ئەو هەڵبژاردنەی خانەی راپەڕاندن ئەمرۆ لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان روویدا هەم نسکۆیە بۆ دیموکراسی و نسکۆیە بۆ کەلەپوری سیاسی نەوشیروان موستەفا."

دەشڵێت "دوان لە کاندیدە گەنجەکان بە فشار و بە گوشاری راستەوخۆ پاشەکشێیان پێکراوە."

هاوکات ئەو دەڵێت "ژووری قانونی بزوتنەوەی گۆڕان کارێکی زۆر ناقانونی کرد......"

دەشڵێت "سێ کاندیدی گەنج کە توانایان هەبوو پێشبڕکێی کاندیدەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان بکەن؛ پاشەکشێیان پێکرا لە هەڵبژاردنەکەدا."

XS
SM
MD
LG