Accessibility links

بۆچونى لایەنەکان لەسەر بەرێوەچونى هەڵبژاردن لە گەرمیان


بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەسنورى ناوچەى گەرمیان بەردەوامە، تا کاتژمێر 2 پاش نیوەرۆ، رێژەى بەشدارى کردنى هاوڵاتیان گەیشتۆتە نزیکەى 30% و لایەنەکانیش تائێستا لە بەڕێوەچوونى پرۆسەکە ڕازین.

محەمەد عەلیان بەرپرسى مەکۆى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تا ئێستا پرۆسەکە بەباشى بەڕێوەدەچێت و پێشێلکارى ڕووینەداوە."

لاى خۆشیەوە شوان محەمەد کارگێرى لقى گەرمیانى پارتى، لە بەرێوەچوونى پرۆسەکە رازى بوو، وتى"رێژەى بەشدارى کردنیش بەرەو بەرز بوونەوە دەڕوات."

لە سنورى گەرمیان، کە قەزاکانى کەلار و کفرى و دەربەندیخان و چەند ناحیەیەک دەگرێتەوە، 58 بنکەى دەنگدان کراوەتەوە و نزیکەى 123 هەزار هاوڵاتى مافى دەنگدانیان هەیە.

ناسر محەمەد کاندیدى یەکێتى لەگەرمیان، نیگەرانە لە بڕیارەکەى شەوى ڕابردووى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بەوەى کە دەنگدەر بۆ دەنگدان دەبێت ناسنامە و رەگەزنامەى عێراقى پێ بێت، وتى"خەڵکێکى زۆریش مافى دەنگدانى لێ زەوتکراوە و ناوى نەهاتۆتەوە."

بڕیارە پرۆسەى هەڵبژاردن تا کاتژمێر 6 ى ئێوارە بەردەوامى هەبێت، گەر کۆمیسیۆن وادەى دەنگدان درێژ نەکاتەوە، دواتریش بنکەکانى دەنگدان دادەخرێن و دەست دەکرێت بە جیاکردنەوە و هەژماردنەوەى دەستى دەنگەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG