Accessibility links

ئاسایشی کوردی ئەو عێراقیـیە دەسـتگیردەکات کە بە کوشتنی کچێکی ئەڵمانی تاوانبارە


وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئەو پەنابەرە عێراقـیەی گومانبارە بە کوشتنی کچێکی ئەڵمانی، لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەسـتگیرکراوە.

هۆرست زێهۆفەر ئەمڕۆ هەینی بۆ میدیاکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند عەلی بەشاری تەمەن 20 ساڵ لە کاژمێر 2 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردیـیەوە دەسـتگیرکراوە.

ناوبراو تاوانبارە بە کوشتنی کچێکی ئەڵمانی جوو تەمەن 14 ساڵ لە شارێکی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا. دەڵێن کچەکە خۆشەویستی بووە و داوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر کوشتوویەتی.

بەپـێی کاربەدەستانی ئەڵمانیا عەلی بەشار لە مانگی 10 ی ساڵی 2015 لەگەڵ باوک و دایکی و پـێنج و خوشک و برای پەنایان بۆ ئەڵمانیا بردووە تاوەکو مافی پەنابەریان پـێبدات، بەڵام لە مانگی دوازدەی ساڵی 2016 کەیسەکەی ڕەتکراوەتەوە و مافی پەنابەریـیان پێ‌نەداوە.

پـۆلیس گومان دەکات لە 22 و 23 ی مانگی پـێنج تاوانەکەی ئەنجام دابێت. پاشان لە 2 ی مانگی شەش عەلی بەشار و خێزانەکەی بە بەڵگەنامەی عێراقی کە لە کونسوڵخانەی عێراقەوە دەرچووە، بە فڕۆکە ئەڵمانیایان جێهێشتووە و لە ڕێگەی ئستەنبوڵەوە بەرەو هەولێر ڕۆیشتوون.

کاربەدەستانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان وردەکاری زیاتر لەم بارەیەوە بۆ میدیاکان ئاشکرا ناکەن.

XS
SM
MD
LG