Accessibility links

وەزیری پێشمەرگە: لە کەسم نەبیستووە بڵێ داعش کۆتایی پێھاتووە


کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی ئانگرێت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە کۆکردەوە. لە کۆنفراسەکە ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: پێشمەرگە شەڕی تیرۆری لە پێناو ئاسایشی ئەوروپاشدا کردووە، بۆیە ئەوان لە رووی مەشقی سەربازییەوە یارمەتی پێشمەرگە دەدەن و ھەنگاوی یەکەمی مەشقەکە لە ھەولێر تەواو بووە و ئێستا لە ھەنگاوی دووەمدان.

ئانگرێت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گوتیشی:

پێویستە ئێمە رێگە لەو ھێزەی داعش بگرین کە لە سەرەتادا ھەیبوو و ناوچەیەکی زۆری لە ژێر دەسەڵاتدا بوو، بە باوەڕی من ئەوەی گرینگە ئەوەیە فشاری ھێزە ئەمنییەکان تا چ رادەیەکە؟ ئێمە دەبێ زەمینەی داعش و ئەو شوێنانە نەھێڵین کە خۆیان تێدا حەشار دەدەن، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کاریگەری دەکاتە سەر خەڵکەکەی.

ھەر لەم کۆنفراسە رۆژنامەوانییەدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: داعش کۆتایی نەھاتووە، بەڵکو لە ئێستادا خەریکی خۆ رێکخستنەوەیە، بۆیە دەبێت ھەرچی زووە لەگەڵ عێراقدا بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بگەین، تا ئەو شەڕەی کە داعش بەرنامەیان بۆ داناوە بەر لە ئەنجامدانی، شکست پێبھێنرێت.

راپۆرتی تایبەت بە بابەتەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG