Accessibility links

کاردانەوەکان سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی


بەپێی خێزانی ڕۆژنامەنووسێک لە شاری هەولێر چەند کەسێک لە هێزە ئەمنیەکان بە جلی مەدەنی و پۆلیسەوە چوونەتە سەر ماڵەکەیان و هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە.

ڕوگەش عزەدین خێزانی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە دەنگی ئەمەریکای گوت شەش ئۆتۆمبێل هاتوونەتە بەردەرگای ماڵەکەیان و 10 پیاو خۆیان کردووە بە ژوورەوە، چواریان جلی مەدەنیان لەبەربوو و شەشی تریش جلی پۆلیس، شێروانیش ڕایکرد بۆ سەرەوە و هێنایە خوارەوە و لەبەر چاوی منداڵەکان دەستگیریان کرد و کەلەپـچەیان کرد و بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەشەوە بردیان و وتیان تا لاپـتۆبەکەش نەبەن ناڕۆن ئەوانەشی کە بۆ لاپـتۆبەکە دەگەڕان پۆلیس نەبوون جلی مەدەنیان لەبەربوو تا لاپـتۆبەکەیان دۆزیەوە.

دەنگی ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی ڕای هێزە ئەمنیەکان سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی پەیوەندی بە عەمید دلێر نەجار بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە و هەروەها دەنگی ئەمەریکا هەوڵی دا ئاشتی نێروەیی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی گشتی هەولێر وەربگرێت سەبارەت بەو ڕووداوە بەڵام ئەویش وەڵامی نەدایەوە.

حاکم ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئێستا ئەوان هیچ زانیاریەکیان لەسەر نییە و لیژنەی داکوکی و پارێزەرەکەیان سەرقاڵن.

رێباز یۆسف سەرۆکی تۆڕی رێکخراوە مەدەنیەکانی هەولێر بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕۆژنامەنووسیش وەکو هەر کەسێکی ئاساییە هەڵە دەکات و بەهانەی ئەوەی کە ڕۆژنامەنووسە ئیجرائاتی لەگەڵ ناکرێت نەخێر پێیان وایە دەبێت ئیجرائات لەگەڵ هەموویان بکرێت لە کاتی پێشێلکاریدا بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و بە فەرمانی دادوەر بچێتە دادگا و لەوێ دادگا یەکلایی بکاتەوە و بە بڕیاری دادوەر بێت و دادوەر ئەو کەیسە یەکلایی بکاتەوە و لەگەڵ ئەوەش ڕۆژنامەنووس دەبێت پابەندبێت بە بنەما بنەڕەتیەکان کە لە یاسای ڕۆژنامەگەری ئاماژەی پیکراوە.

شایەنی باسە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی وەک خێزانەکەی باسی لێوە کرد چەند جارێکی تریش بە هۆکاری جیاجیا دەستگیرکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00


XS
SM
MD
LG