Accessibility links

پـۆلیسی هەولێر دەڵێت مەلایەک بە کلاشینکۆف لە نێو مزگەوتدا خۆی کوشتووە


پـۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەد ڕۆژی دووشەممە لە ژوورەکەی خۆیدا لە نێو مزگەوتی شێخ مستەفای شاری هەولێر خۆی کوشتووە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دوای بەدواداچوون و لێکوڵینەوەیان لەو ڕووداوە بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کاتژمێر دەی بەیانی کەسێک بە ناوی عەبدولڵا ئەحمەد لە تەمەنی حەفتا و یەک ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خوی هێنا و دوای ئەوەی کە ئاگادارکرانەوە تیمەکانی بەڵگە و تاوان و لێکوڵینەوە لە شوێنی مەبەست لە نزیکەوە وتەی یەکێک لە کوڕەکانی وەرگیرا باسی لەوە کرد کە ماوەیەکە باوکی توشی نەخۆشی دەروونی بووە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر زیاتر دەڵێت ئەوان لە لێکوڵینەوەکانیان بەردەوام دەبن لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتری ئەو ڕووداوە دەخەنەڕوو بۆ گشت دەزگاکان و ڕاگەیاندکاران و هەروەها هەموو خەڵکی کوردستان لەبەر ئەوەی ئەمە مامۆستایەکی ئاینی بووە و خانەنشین کراوە ماوەیەک بەر لە ئێستا بەڵام بە کاتی لەو مزگەوتەدا ماوەتەوە و ماڵەکەی ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بە بەردەوام ئەو مامۆستایە ئاینیە لەو شوێنە ماوەتەوە کە تێیدا گیانی لە دەستداوە و ئەوانیش لە لێکولینەوە بەردەوامن و پەڕاوی لێکوڵینەوەیان کردووتەوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی.

بەشێک لەو کەسانەی کە هاتووچووی ئەو مزگەوتەیان دەکرد و لە نزیکەوە ئەو مەلایەیان دەناسی دەڵێن لای ئەوانیش ڕوون نیە کەوا چوون خوی کوشتووە و لەو شوێنە و نێو مزگەوتەکە کامیرای چاودێری هەیە و پۆلیسیش دەڵێت لە لێکولینەوەدان و دەیانەوێ بزانن کەوا چوون کۆتایی بە ژیانی خوی هێناوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:51 0:00

XS
SM
MD
LG