Accessibility links

لە کامپی حەسەن شام قوتابخانەیەکی تایبەت بە کۆمپیوتەر بۆ ئاوارەکانی کرایەوە


Hassan Sham

بۆ فێربوونی بەرنامەکانی کومپیۆتەر و زمان و وەرگرتنی زانیاری گشتی یەکەمین قوتابخانەی کومپیوتەری بۆ ئاوارەکانی نێو کەمپی حەسەن شام کرایەوە ، رێکخراوی lings of help ی ئەڵمانی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی بارزانی نەمر قوتابخانەیەکی تایبەت بە کومپیۆتەر لە ناو کەمپی حەسەن شام کردەوە ، سەرپەرشتیار و کاربەدەستانی کامپ و دەزگا خێرخوازیەکانی نێو کامپەکە دەڵێن ئامانج لە کردنەوەی ئەو قوتابخانەیە فێربوونی زمان و بەرنامەکانی کومپیۆتەر و چونیەتی درۆستکردی سیڤی و کارکردنە بۆ ژنان و پیاوان و منداڵان .

ئیبراهیم هادی بەرپرسی لۆجستی رێکخراویlings of help ی ئەڵمانی بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بۆ یەکەمین جارە ئەم جۆرە قوتابخانە کومپیوتەریانە بۆ ئاوارەکان دەکرێنەوە ئامانجیان ئەوەیە کە ئاوارەکان زیاتر فێری بەرنامەکانی کومپیۆتەر و زمان و چونیەتی کارکردن و سیڤە ببن تا ئەوانیش لە داهاتوودا بتوانن کار بکەن و مەبەستیان زیاتر هاوکاریکردنی ئاوارەکانە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە .....

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG