Accessibility links

لە هەولێر خوێندکار و قوتابيانى ماستەر و دکتۆرا لە بەردەم ئەنجومەنى وەزيران گردبوونەوە


زياتر لە 500 قوتابى و خوێندکارى ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەى وڵات لەسەر ئەرکى خويان خوێندنيان تەواو کردووە وەک خويان دەڵێن حکومەتى هەرێم بريارى دابوو پارەکانيان بۆ خەرج دەکات بەڵام لەو رێژەيە تەنها زياتر لە سەد کەسێک سودمەند بوون و پارەيان بۆ خەرجکراوە، ئەوانى تر هيچيان بۆ نەکراوە بويە لەمبارەيەوە رۆژى چوارشەممە لەبەردەم ئەنجومەنى وەزيران گردبوونەوە و پێيان وايە جياوازيەکى زور کراوە .

فەتاح قەلاتى رێکخەرى ئەو گردبوونەوەيە بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت داواکاريەکانيان لەم چەند خاڵە پێکهاتوون ئەوانيش جياوازى مووچە هەيە دەبێت لە شەش سەد هەزارەوە بکرێت بە يەک مليۆن و دووسەد هەزار ، هەروەها خەرجى‌ چاپکردنى ماستەر نامە و ئەترۆعەى دکتۆرا ، و پليتى فرۆکە کە سالانە بۆ هەر قوتابيەک دوو پليت دەبێت سەرف بکرێت و هەروەها داواکاريەکانى تر کە بريتين لە مەسرۆفاتى مانەوە و شوێنى نيشتەجێبوون .

ئەو خوێندکار و قوتابيانەى کە دەچنە دەرەوە بۆ خوێندن دوو جۆرن يەکەميان پێيان دەڵێن تواناسازى کە پرۆژەيەکە حکومەت رايگەياندووە و دووەميشيان گيرفانسازى ئەوان لە سەر ئەرکى خويان دەچن ، بەڵام لە ساڵى 2013 بريارى ئەوە درا هاوکارى ئەو قوتابيانە بکرێت کە لە سەر ئەرکى خويان لە دەرەوە دەخوێنن دواى جێبەجێکردنى کە تەنها چەند قوتابيەکى لێ سودمەندبوون بريارەکە ڕاگيرا .

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى لە بارەى هاوکاريکردنى قوتابيانى تواناسازى و گيرفانسازيەوە بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت تواناسازى پرۆژەيەکە و حکومەت رايگەياندووە بەڵام گيرفانسازى جياوازە ئەوان هيچيان بۆ خەرج ناکرێت لەسەر ئەرکى خويان دەچنە دەرەوەى وڵات و دەخوێنن بەلام گردبوونەوەى ئەمرۆ جياوازە چونکە پێشتر شتيان بۆ کراوە.

رێکخەرى گردبوونەوەى بەردەم ئەنجومەنى وەزيران هەروەها زياتر دەڵێت بەڵێ بەدڵنياييەوە هەموومان لە سەر ئەرکى خومان رويشتوين لە وڵاتانى دەرەوە خوێندومانە بەڵام بە مۆلەتى حکومەت بە رەسمى رويشتووين بەڵام تەنها چەند کەسێک سودمەندبوونە و هاوکارى کراون لە بەرامبەردا تا ئێستا نزيکەى 500 قوتابى و خوێندکارى تر ماون و پارەيان بۆ خەرج نەکراوە .

جێگاى ئاماژەيە له گردبوونەوەى ئەمرۆدا قوتابيانى ماستەر و دکتۆرا ياداشتێکيان داوەتە ئەنجومەنى وەزيران و چاوەڕێى وڵامێکن دەربارەى خەرجکردنى شايستە داراييەکانيان.

XS
SM
MD
LG