Accessibility links

نەخۆشێک لە هەولێر گیانی لەدەسـتدەدات و براکەى دەڵێت ئەگەر قانون حەقى ئێمە نەدات بە عەشائيرى حەقى خۆمان وەردەگرين


دواى ئەوەى نەخۆشێک بەناوى يەعقوب کەريم کە حاڵەتەکەى زور مەترسيدار دەبێت بە پەلە دەگەيەنرێتە نەخۆشخانەى رزگارى شارى هەولێر بەڵام لە لايەن کارمەند و بەڕێوەبەرانى نەخۆشخانەکەوە وەک براى نەخۆشەکە بۆ دەنگى ئەمەريکا باسکرد وەریانـنەگرتووە و گوتویانە جێگا نەماوە، بەو هۆيەوە نەخۆشەکەش‌ گيان لە دەست دەدات.

چومان کەريم براى نەخۆشەکە دەڵێت رۆژى يەکشەممە سکاڵا لە دژى وەزيرى تەندروستى و نەخۆشخانەى رزگارى و ژين و چەند کارمەندێکى تر تومار دەکەم و ئەگەر قانون حەقى ئێمەى نەدا ئەوا ئێمە بە عەشائيرى حەقى خومان وەردەگرين.

لاى خويەوە دکتۆر خاڵس قادر بەڕێوەبەرى تەندرۆستى هەولێر بە دەنگى ئەمەريکای گوت ئەو نەخۆشانە وەرناگيرێت ئەگەر پێشتر خەبەر نەدرێت چونکە پێشتر لە نەخۆشخانەيەکى ئەهلى بووە وەکو ئەو نەخۆشانە نيە کە لە ناکاو بێت.

لەناو نەخۆشخانەى رزگارى چومان کەريم براى نەخۆشەکە ڤيديۆى دکتۆر و کاربەدەستانى ناو نەخۆشخانە‌ و ئەو ژوورەى کە براکەى تێدا دانرابوو دەگرێت و بۆ راى گشتى بڵاو دەکاتەوە و تێدا دەڵێت نەخۆشەکەم لە سەر مردنە کەس وەرى ناگرێت.

دواى ئەم رووداوە دکتۆر سامان سەلمان بەڕێوەبەرى گشتى تەندرۆستى هەولێر لە روونکردنەوەيەکدا دەڵێت ناکرێت لە ڕووی مرۆڤایەتی و یاسایی و پزیشکیەوە نەخۆشێک دەر‌بهێنرێت و نەخۆشێکی تر لە شوێنی دابنرێت بۆیە هەوڵی گواستنەوەی درا بۆ نەخۆشخانەیەکی تر بەڵام کەسوکاری نەخۆشەکە هەماهەنگیان نەکرد و ئاژاوە و پشێوييان دروست کرد هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە نەخۆش لەناو نەخۆشخانە و لەبەردەم پزیشکانە ئایا چۆن وەرناگیرێت ‌وا بڵاوبووەتەوە گوایە نەخۆشخانەکە ئامادە نییە نەخۆشەکە وەربگرێت و بە شێوەیەکی تر باسی لێوە دەکرێت، ئەمە لە کاتیکدایە کە فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕۆژانه پێشوازی لە زیاتر لە‌ 1200نەخۆش دەکات و چارەسەری پێویست وەردەگرن و نزیکەی 50 نەشتەرگەری‌ ئەنجام دەدرێت و زیاتر لە 100 نەخۆش دەخەوێندرێت و‌ بەردەوام پڕە لە نەخۆش و لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیەوە خزمەت دەکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:21 0:00

XS
SM
MD
LG