Accessibility links

شێروان زرار: ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرپرسیارێتی کۆمسیۆنە نەوەکو حیزبەکان


وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان شێروان زرار بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بدەین و هەڵیسەنگێنین. وتیشی "چاوەڕوانی راپۆرتی بنکەکان دەکەن."

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمریکا ئەوەی خستۆتە بەرچاو کە نوێنەرەکانیان واژۆی کۆتایی هێنانی پرۆسەکە نەکەن، یەکێتی بە شێوەیەک لە شێوەکان رەتکردنەوەی ئەو هەڵبژاردنەی راگەیاندووە.

لەو بارەیەوە شێروان زرار دەڵێت "هەر حزبێک چۆن بڕیار دەدات ئەوە رای خۆیانە و پەیوەندی بە دەزگای هەڵبژاردنەوە نییەو ئازادن، بەڵام رەتکردنەوەی هەڵبژاردن بڕیار و دەسەڵاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانە ، نەوەکو هیچ حزبێکی دی."

لە وتویژەکەدا باس لەوەش دەکات بڕیاری کۆمسیۆن بۆ هەبوونی دوو جۆر بەڵگەی عێراقی بۆ دەنگدەر، ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی مەرجێکی قورس نەبووە و خەڵک پێشتر ئاگادار کراونەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:07 0:00

XS
SM
MD
LG