Accessibility links

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 لە نزیک شارۆچکەی قەڵادزێ دەدات


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی خۆجێی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 بە پـێوەری ڕیختەر لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێی داوە.

بەپـێی دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا بۆ چاودێری بومەلەزە، لە کاژمێر 4:42 ی پاش نیوەڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ناوچەیەکی داوە لە نزیک دەریاچەی دوکان کە نزیکەی 6 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی قەڵادزێوە دورە.

بەپـێی ڕاپـۆرتە خۆجێـیەکان لە چەند ناوچەیەکی کوردستان هەستی پـێکراوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هەروەها ژمارەیەک بریندار هەن.

XS
SM
MD
LG