Accessibility links

ئیبراهیم عەباس : دەستگیرکردنی جالاکوانان لە دهۆک بۆ چاوشکاندن و ترساندنی خەڵکە


دوابەدووای خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ و کوژرانی مێردمنداڵیک و بریندار بوونی ژمارەیەکی دی، دەزگا ئاسایشییەکانی ئەو ناوچەیە ژمارەیەک لە بەشدار بووی ئەو خۆپیشاندانانەیان دەسگیرکرد.

لە شاری دهۆکیش ژمارەیەک چالاک وان لە گردبوونەوەیەکدا دەستگیرکراون، تاکو ئێستاش هیچ چارەنوسێکیان روون نییە و کاربەدەستانی ئەو ناوچەیەش هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ئیبراهیم عەباس وەک رۆژنامەوان و چاودێری سیاسی لەو بارەیەوە دەڵێت "ئەوانەی دهۆک کەسی دیارن و خۆپیشاندانیان نەکردووە، گردبوونەوەیەک بووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو ناهەقییەی دەرهەق بە خەڵکی سیڤیڵ لە شیلادزێ کراوە."

ئەم رۆژنامەوانە پێی وایە ئەوە غەدرێکە کە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە "کادرەکانی پارتی لە پێشی خۆپیشاندانەکەوە بوون، ئەوان دەستگیر نەکراون، بەڵکو خەڵکی ئاسایی شیلادزێ، لەبەر ئەوەبووە چالاکوانەکانی دهۆک کۆبوونەتەوە".

دەڤەری بادینان و سنووری پارێزگای دهۆک ناوچەیەکی ئارام بووە لە دوای بەهاری عەرەبیشەوە، ئەگەر لە شارەکانی تری هەرێم ناڕەزایەتی هەبووبێت، لەوێ هیچ رووینەداوە، ئێستا بەرپرسانی ئەو دەڤەرە کە زیاتر پارتی دیموکرات تیایدا دەسەڵاتدارە، وای بۆ دەچن ئەو پشێویانە دەستی دەرەکی و گێرەشیوێنی تیا بووە و نائارامی لە ناوچەکە خستۆتەوە، بە تایبەتی پەکەکە تۆمەتباردەکەن.

لەو بارەیەوە ئیبراهیم دەڵێت "پارتی دەیەوێت وا نیشانی بدات ئەو ناوچەیە خەڵکەکەی گلەیی و گازەندەیان نییە، بە پێچەوانەوە ئەو گلەییەی لە بادینان هەیە نە لە هەولێر وسلێمانیشدا نییە، بەڵام خەڵکی ئێرە نەوایەکی تریان نییە، هەلومەرجێکی لە بار لە ئارادا نییە، پارتیش بۆیە ئەو خەڵکە نوخبەیە وا لێدەکات بۆ ئەوەی خەڵکی ئاسایی پێ بترسێنێ و زیاتر ملکەچییان بکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:18 0:00

XS
SM
MD
LG