Accessibility links

بانکی نێودەوڵەتی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات


بانکی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەیەکی تایبەت تەرخان دەکات بە مەبەستی چاککردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان کردوە و بە مەبەستی ئاگاداربون لە قەبارەی زیانەکانی بەنداوەکە، بڕیارە بودجەیەکی تایبەت تەرخان بکەن بە مەبەستی چاککردنەوەی زیانەکانی".

ڕەحمان خانی ڕوونیشیکردەوە کە جگە لەوەی تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ بەنداوەکە و حکومەتی عێراقیش بڕیاری داوە پارە بۆ تیمێکی پشکنینی بیانی تەرخان بکات بۆ زانینی قەبارەی زیانەکە، بەڵام تا ئێستا دەستبەکار نەبوون.

هەروەها ڕوونیکردەوە ئەوان ناچاربوون بەشێک لە ئاوی بەنداوەکە بەربدەنەوە بۆ دوورخستەوەی مەترسی لەسەر بەنداوەکە تا ئەوکاتەی ئەو تیمە دڵنیاییان پی دەدات.

لە ڕۆژی 12/11/2017 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 بە پلەی رێختەر ناوچە سنورییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی هەژاند، کە لەو بومەلەرزەیەدا بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەرکەوت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:10 0:00

XS
SM
MD
LG