Accessibility links

حەکیم عەبدولکەریم: لە دەربەندیخان قوتابییەکان ناگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان لە بەرئەوەی مەترسی داڕوخانیان هەیە


لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی شەوی 12 ی مانگ لەدیوی هەرێمی کوردستان زۆرترین زیانی بە قەزای دەربەندیخان گەیاند و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ئێرانیش تا ئێستا بەهۆى بومەلەرزەکەوە 530 هاووڵاتى لە کرماشان گیانیان لە دەستداوە و زیاد لە 7000 کەس بریندار بوون.
جگە لە زیانە گیانیەکان، زیانی ماددی زۆر بە ماڵ و خانووی هاوڵاتیان و شوێنە گشتییەکانی دەربەندیخان گەیشتووە و ژمارەیەک خانوو وێرانبوون.
لەدوای ڕوودانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان بەشی زۆری گوندەکانى دەورووبەری بەنداوی دەربەندیخان چۆڵکراون و دانیشتوانەکانیان بەرەو دەشتایی و سەنتەری دەربەندیخان ڕۆیشتوون.

دەربەندیخان بەوهۆیەى لە سەنتەرى بومەلەرزەکەوە نزیکە زیانى زۆر بەر باڵەخانە و خانووەکانى کەوتووە و هێڵی کارەبای ناوچەکەش پچڕاوە.
بومەلەرزەکە بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەرى ڕێختەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتى کوردستانى هەژاند و بەهۆیەوە هەشت کەس لە دەربەندیخان و کەلار و قەزاى شارەزوور گیانیان لەدەستدا و 300 کەسیش برینداربوون.

ئاسۆ جەبار بۆ پتر وربوونەوە لە زیانەکان و خزمەت و فریاگوزارییەکان و قەوارەی زیانەکانی دەربەندیخان و دەوروبەری وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان و شرۆڤەکار حەکیم عەبدولکەریم بۆ دەندگی ئەمریکا سازکردووە....

حەکیم عەبدولکەریم دەڵێت "ژمارەیەک زۆر زۆر لەخانوبەرەی هاوڵاتیان هەمووی توشی شەقبردن و مەترسی زۆر بوون کە زۆرێک لەهاوڵاتیان ناتوانن تا ئێستاش بگەڕێنەوە."

دەشڵێت "حکەمەتی هەرێم بەداخەوە هیچ گروپێکی ئامادەی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو رووداوە سروشتیانە نیە."

هاوکات سەبارە بە بینا حکومییەکان حەکیم عەبدولکەریم دەڵێت "زوربەی ئەو بینایانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراون وەک قوتابخانەو دائیرە حکومییەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە."

هەروەها دەشڵێت مامۆستاکان ئامادە نین قوتابییەکان بگەڕێننەوە بۆ قوتابخانەکان لەبەرئەوەی مەترسی داڕوخانیان هەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:57 0:00


XS
SM
MD
LG