به بەشداری 200 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەى جیھانی و 700 ھەزار ناونیشانی جیاواز ، یازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شارى هەولێر کرایەوە كه تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم کوردستان و ژمارەیەک له كه‌سایه‌تى سیاسى و چین و تویژى جیا ئاماده‌بوون، مه‌هدى عه‌بدوللا فه‌رمانبه‌ره هاتووه بۆ كرینى چه‌ند كتیبیكی كوردى به‌لام وه‌ك خوى ده‌لى له‌م پیشانگایه‌دا كتیبى كوردى زور به كه‌مى به ده‌ست ده‌كه‌ویت چونكه زوربهى هه‌ره زورى عه‌ره‌بى و ئینگلیزین.
كاوه تاله‌بانى وه‌ك خوى ووتى 36 كتبیى چاپ كردووه و له‌م پیشانگایه‌دا نمایش كردووه و كتیبه‌كانى هه‌موویان به زمانى عه‌ره‌بین و له زانكوكانى عه‌ره‌بى وه‌كو مه‌رجه‌ع به‌كاریان ده‌هینن.
ریژه‌ى سهرهدانیكهرانى پیشانگا و كرینى كتیب وه‌ك پیویست و سالانى رابردوو نه‌بوو، به‌لام مامۆستایانى سه‌له‌فى ریژهیان له چاو سالانى رابردوو زیاد بووه و به‌شیوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌بینرین مامۆستايه‌كى ئاينيش هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه دهگهرينيتهوه كه مامۆستايانى ئاينى له چاو خهلكانى تر زياتر خويندهوارن.
ئه‌م پیشانگایه له پاركى سامى عه‌بدولره‌حمان كرایه‌وه تییدا ژمارەیەکی زۆر لە کتێب نمیاش كران، بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێریش رایگه‌یاند ئەمساڵ 700 ھەزار ناونیشانی جیاواز نمایش دەكرێن و تا 15 ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بیت .