Accessibility links

بەرپرسێكى كەركوك: هێرشى سوپا و حەشدى شەعبى بۆ سەر بەشیر ئەنجام نادرێت


سەربارى رەوانەكردنى هێزێكى زۆر لەلایەن حكومەتى عێراقەوە بۆ ناحیەى تازەى باشورى كەركوك بەمەبەستى دەرهێنانى گوندى بەشیر لەبن دەستى داعش ، بەڵام بەرپرسانى كەركوك دەڵێن شەڕى كۆنترۆڵكردنەوەى بەشیر قورسە و پێدەچێت دوابخرێت.

نازم كەهیە سەرۆكى ئەنجومەنى شارەوانەى ناحیەى تازە لەباشورى كەركوك ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"رەنگە هێرشى سوپا و حەشدى شەعبى بۆ سەر بەشیر دوابخرێت و بخرێتە چوارچێوەى پرۆسە سەربازیە گەورەكەوە كە خۆى لەهێرشكردنە سەر موسڵ دا دەبینێتەوە."

گوندى بەشیر كەدەكەوێتە باشورى كەركوكەوە گوندێكى توركمانى شیعە نیشینە و بەگەورەترین گوندى پارێزگاكە دادەنرێت ، كە پێشتر نزیكەى 1500 ماڵى تێدابووە و تائێستا حەشدى شەعبى زیاتر لە100 كەسیان لەو ناوچە گیانى لەدەستداوە بەڵام نەیانتوانیوە بەشیر كۆنترۆڵ بكەن.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"گرتنەوەى بەشیر قورسە ، چونكە سەرجەم گوندەكە بۆمب رێژكراوە و چەكدارى داعشیشى تێدایە."

پێشتر حەشدى شەعبى 4 فەوج ى لە دەوروبەرى گوندى بەشیر جێگیركردبوو ، لەچەند رۆژى رابردووشدا لەبەغداوە زیاتر لەهەزار سەرباز رەوانەى ناحیەى تازە كراوە بۆ بەشدارى كردن لەشەرى گرتنەوەى بەشیر.

نەجات حسێن فەرماندەى حەشدى شەعبى لەكەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دواخستنى پلانى هێرش كردنە سەر بەشیر نهێنى سەربازیە و ئاشكراى ناكەین."

گوندى بەشیر 20 كیلۆمەتر لەكەركوكەوە دوورە و پێشتر پێشمەرگە هەوڵى دا حەشدى شەعبى رازى بكات بۆ دووركەوتنەوە لەناوچەكە بۆ ئەوەى پێشمەرگە خۆى هەستێت بەكۆنترۆڵكردنەوەى گوندەكە، بەڵام حەشد داواكەى پێشمەرگەى رەتكردەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG