Accessibility links

چاوپـێکەوتنێـکی تایبەتی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان


بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا چاوپـێکەوتنێـکی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق سازکردووە سەبارەت بە کۆمەڵێـک بابەت لەوانە شەڕی دژی داعش و پەیوەندیـیەکان لەگەڵ بەغدا و خواستی کورد بۆ سەربەخۆیی و هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و باری ئابوری هەرێمەکە.

سەرەتا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش بۆ ئەوان زۆر گرنگە، چونکە شاری موسڵ لە هەولێر و دهۆکەوە نزیکە و هەتا ڕادەیەکی زۆریش کاریگەری لەسەر کەرکوکیش هەیە. دەشڵێت هێزی پـێشمەرگە ڕۆڵێـکی سەرەکی لەو ئۆپەراسیۆنە دەبێت. باسی لەوەش کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و هاپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کار بۆ ئەم مەبەستە دەکەن و لە ئێستادا لە قۆناغی داڕشتنی نەخشەی ئۆپەراسیۆنەکەن. پاشان گوتی پـێشبینی دەکەن زیاتر لە 500 هەزار ئاوارە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکە لە موسڵەوە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم بکەن.

لە بارەی ڕێکەوتنەکەی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پـێشمەرگە مۆرکرا، نێچیرڤان بارزانی گوتی ڕێکەوتنەکە لە دوو بەش پـێکهاتووە، بەشێـکی پەیوەستە بە یارمەتی دارایی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پـێشمەرگە و بەشەکەی دیکەی پـرۆتۆکۆلێـکی سەربازیـیە بۆ ئەو هاوکاریی و یارمەتیـیانەی بە هەرێمی کوردسـتان دەدرێن کە چۆن سوودیان لێ‌وەربگیرێت و نەکەوێتە دەسـتی خەڵکی دیکە. هەروەها تیایدا باسیش لە هەماهەنگی کراوە بۆ ڕزگارکردنی موسڵ و ناوچەکانی دیکە.

نێچیرڤان بارزانی لە چاوپـێکەوتنەکەدا گوتی گرنترین شت ئەوەیە دوای داعش چی دەکرێت و ئەوان زۆر بە نیگەرانیـیەوە بۆ قۆناغی دوای داعش دەڕوانن و دەبێت بەغدا بزانێت داعش لە عێراقەوە دروستبووە و تەنیا بە سەربازی چارەسەر ناکرێت، بۆیە دەبێت چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکان بدۆزرێنەوە.

سەبارەت بە خواستی سەربەخۆی خەڵکی کوردسـتان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت ئەوەی گرنگە لە دوای داعش سنوورەکانی هەرێمی کوردسـتان دەسـتنیشان بکرێن و پاشان بڕیار لەم بارەیەوە بدرێت.

دەقی چاوپـێکەوتنەکە

چاوپـێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان
please wait

No media source currently available

0:00 0:23:47 0:00

XS
SM
MD
LG