ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه پـێـکهێنرا بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی پارێزگای دهۆک ، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاپـۆرتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه دایه ده‌سـتی سه‌رۆکی هه‌رێم.
لیژنه‌که ده‌ڵێت پاش سه‌ردانی بۆ ناوچه‌که و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسـانی حکومی و حزبی و به تایبه‌تی به‌رپـرسـانی یه‌کگرتووی ئیسلامی، پاشـان سه‌ردانیان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له ڕووداوه‌کاندا زیانیان به‌رکه‌وتبوو، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئه‌نجامانه:
هاندان هەبووە، لە لایەن هه‌ندێک سایت و كەناڵی راگەیاندن و هەندێك لە که‌سانی سه‌ر به یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو ناوچەیە.
که‌مته‌رخه‌می له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوچانه هه‌بوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخه‌که.
که‌مته‌رخه‌می له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردسـتان هه‌بووه له‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی لایه‌نگرانی خۆیان نه‌کردووه له‌و هێرشانه‌ی کرابوونه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
هه‌روه‌ها له ڕاپـۆرته‌که‌دا هاتووه بریندار هه‌بووه، به‌ڵام که‌س گیانی له‌ده‌سـت نه‌داوه.
ده‌شڵێت پـێویسته دادگا بڕیاری کۆتایی بدات و ده‌سـتبه‌جێ چاره‌نووسی سه‌رجه‌م گیراوه‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ده‌مڕاستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌تا سبه‌ی دووشه‌ممه مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو کۆنه‌بێته‌وه و تاووتوێی ڕاپـۆرته‌که نه‌کات هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له‌و باره‌یه‌وه نادرێت.